"گۆشەگیری پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە"

ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بە توندی ئیدانەی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد و داوایان لە هەموو کوردەکان کرد لە پێناو مافە مرۆییەکانی خۆیاندا بوەستنەوە.

بەرژین کارا

 

مەخموور- ماوەی ٢٥ ساڵە خوڵقێنەری فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" و سیستەمی نەتەوەیی دیموکرات، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دوورگەی ئیمرالی لەژێر گۆشەگیریی تونددایە، ژنانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور ڕایانگەیاند کە گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دژی هەموو مرۆڤایەتییە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

 

"ئەم گۆشەگیرییە بۆ هەموو مرۆڤایەتییە"

لە سەرەتای قسەکانیدا، ساریا کایا بە توندی ئیدانەی ئەو گۆشەگیرییە توندەی کرد کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەپێندراوە و ڕایگەیاند:"ئەم گۆشەگیرییە دژی هەموو مرۆڤایەتی و هەموو کورد و گەلانی ستەملێکراوە، ناتوانن بە گۆشەگیری ئێمە و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جیابکەنەوە، شۆڕش لە ٥٠ ساڵ پێش ئێستاوە دەستی پێکردووە و بە سەرکردایەتی و بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئێمە وەک گەلی کورد بەتایبەتی وەک دایک نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ بکەین، ماوەی ٢ ساڵ و چەند مانگێکە هیچ زانیارییەک دەربارەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە بڵاونەکراوەتەوە، ئەمەش وادەکات لەلایەن خەڵک گومانیان لێبکرێت."

 

"عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تەلارسازی ئاشتییە"

ساریا کایا ڕایگەیاند، بەبێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی گەلی کورد مومکین نییە و وتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پردێکە بۆ گەلی کورد و کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی ستەملێکراو، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شوێنی ئارامییە، شوێنی ئامادەبوون و نەبوونییە، دەبێت لە زیندان ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی ئەم خوێن و شەڕە بوەستێت، هەر لەو کاتەوەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەم شۆڕشەی دەستپێکردووە هەمیشە خوازیاری ئاشتی بووە، داوایکردووە کە پێویستە هەمووان ماف و زمانیان هەبێت، بەڵام دوژمن هەرگیز ئەمەی قبوڵ نەکردووە و هەمیشە بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت."

 

"ئەوان گۆشەگیرییەکە زیاتر و توندتر دەکەن"

فادیلە پیرانی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا بە جێبەجێکردنی گۆشەگیری دەیەوێت و عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە گەلەکەی جیابکاتەوە و وتی: "بەهۆی ئەو گۆشەگیرییە توندەی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەیە، ئێمە وەک ژنان لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ئازارێکی زۆرمان پێدەگات، هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەگەیشتووە، ئێستا عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کلیلی چارەسەری کێشەکانە، ئەوان دەیانەوێت پلانەکانیان لەسەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر بکەن، ڕێگە نادەن چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت، گۆشەگیرییەکە زیاتر و توندتر دەکەن، لە کەسایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هەموو کورد لەژێر گۆشەگیریدان."

 

"بارودۆخی سەرکردەکەمان پرسێکی گرنگە بۆ ئێمە"

لە کۆتایی قسەکانیدا فادیلە پیرانی داوای لە گەلی کورد کرد پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن و بەم شێوەیە درێژەی دا: " ئەگەر تۆ بەدوای مافی خۆتدا نەگەڕێیت، کەس مافی خۆتت پێ نادات، ئێمەش وەک گەلی کورد بەدوای مافی خۆماندا دەگەڕێین، هەمووان دەبێت هەستن و دەست بخەنە سەر ویژدانی خۆیان و بڵێن ئەم نادادپەروەرییە تا کەی دەخایەنێت، پێویستە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵبستێت، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد لە هەموو شتێک بۆ ئێمە گرنگترە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە بەرخۆدانێک بەڕێوە دەبات، ئێمە بەرخۆدانەکەی پیرۆز دەکەین."