ناڕەزایەتی خێزانەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کیمیایکردنی قوتابخانەکان بەردەوامە
لە درێژەی کیمیابارانی سیستماتیکی قوتابیان، ئەمڕۆ قوتابخانەکانی حەفتکاڵ، ئورومیە، ئەردەبیل و دیواندەرە کرانە ئامانج و ژمارەیەک خوێندکار ژەهراوی کران.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، قوتابخانەکانی معراج، سەما، ئاسیا، خەلبان زاکر، شاهید و زەینبییە لە شاری ئەردەبیل، قوتابخانەی هاجر لە حەفتکاڵ، قوتابخانەی سەعدی کچان لە ئورومیە، قوتابخانەکانی پەروین ئیعتسامی و بنت ئەلهادی کچان لە دیواندەرە بەهۆی هێرشی ژەهرایکردنی گازەوە کرانە ئامانج.
باس لەوەش کراوە کە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان بە نیشانەکانی ژەهراویبوون وەک سەرئێشەی توند و سکچوون و بێهێزی و سڕبوونی ئەندامەکانی جەستە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
بە پێی ئەو هەواڵانە، بنەماڵەی خوێندکارانی شاری ئەردەبیل لە دژی هێرشە زنجیرەییەکانی و ڕژێمی ئێران بۆ سەر خوێندکاران کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی ئەو کارە کوشندەیانە بوون.