عێراق بەنیازە ١٩ پرد لە بەغدا دروست بکات
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی خزمەتگوزاری و بیناسازی لە پەرلەمانی عێراق پلانی خۆیان بۆ دروستکردنی ١٩ پرد لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاندووە.
ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، لیژنەی خزمەتگوزاری و بیناسازی لە پەرلەمانی عێراق پلانی خۆیان بۆ دروستکردنی ١٩ پرد لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگەیاندووە.
هەروەها لیژنەی پەرلەمان پێکهێنانی دوو لیژنەی ڕاگەیاندووە بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی چوونە ژوورەوەی بەغدا و بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکان لە کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکاندا، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش جەختی لەسەر تەواوکردنی دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی بەغدا کردوەتەوە لە زووترین کاتدا کە ئاستەنگەکانی بەردەم تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بە خێرایی چارەسەر دەکرێن.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە ڕوونیشیکردەوە کە زۆرێک لە پڕۆژەکان لەوانەش دروستکردنی نزیکەی ١٩ پرد لە سەنتەری پایتەخت بە تایبەتی لە شەقامەکانی ئەبو نەواس و قەرەدە و جادریە جێبەجێ دەکرێن، ئەمەش دوای پەسەندکردنی بودجەی نوێ.
هەروەها ئەلسەعدی ڕوونیکردەوە کە لیژنەیەک لەلایەن دەسەڵاتی وەبەرهێنانەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکان لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە نرخی هەر مەتر چوارگۆشەیەک لە نێوان یەک بۆ ١٥٠٠ دۆلاردایە، و لە هەندێک ناوچەدا دەگاتە دوو هەزار دۆلار، حکومەتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد بە زووترین کات بودجەی گشتی وڵات پەسەند بکات.
سەرباری ئەمانەش هاوڵاتیانی عێراق نیگەرانن لە کەمی پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکانی ناو وڵاتەکەیان و ئەو پلانانەشی کە لەلایەن حکومەتەوە ڕادەگەیەنرێت کارکردن تیایاندا هێواشە و پێویستییەکانی هاوڵاتیان پڕ ناکاتەوە کە لە ئێستادا بەدەست چەندین کێشە و گرفتەوە دەناڵێنن.