چەند هاوڵاتییەک بە تۆمەتی سواربوونی ماتۆڕسکیل لەگەڵ سەرنشینانی ژن بە بێ حیجابی زۆرەملێ دەستگیرکران
جێگری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پۆلیسی گیلان دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند، بەهۆی سواربوونی ماتۆڕسکیل لەگەڵ سەرنشینانی ژن کە بە بێ حیجابی زۆرەملێ بوون.

ناوەندی هەواڵ
لە درێژەی گوشارەکانی حکومەت بۆ سەر هاووڵاتییان و سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بەسەریاندا، دوو پیاو لە ماتۆڕسکیلێک لەگەڵ دوو سەرنشینی ژن بوون، کە حیجابی زۆرەملێ یان نەپۆشیووە و پێچەوانەی یاسا سەپێندراوەکانی ڕژێمی ئێران بوون دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکانی جێگری ڕۆشنبیری و کاروباری کۆمەڵایەتی پۆلیسی گیلان، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو ماتۆڕسوارانە، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ناسینەوەیان گیراوەتەبەر، دەستگیرکردنیشیان خرایە کارنامەی هێزەکانی پۆلیسی شاری ڕەشت و پۆلیسی ئیتلاعات.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە فەرمانی دادوەری ئەنجامدراوە.