گەردەلوولی خۆڵ لە عێراق بەغدای گرتەوە

 زریانێکی خۆڵ ناوەڕاستی عێراقی گرتەوە، ئەمەش یەکەم خۆڵبارینە کە لە ئەمساڵدا ڕووبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە، بەهۆی بای ڕۆژئاواوە، زریانەکە لە پارێزگای ئەنبارەوە دەستیپێکردووە ­تا درەنگانی شەوی هەینی گەیشتە بەغدا و پارێزگای سەڵاحەدین.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی، زریانێکی خۆڵ ناوەڕاستی عێراقی لەنێویاندا بەغدای گرتەوە، ئەمەش یەکەم ڕووداوی کەشوهەوای لەو جۆرەیە کە لە ئەمساڵدا ڕووبەڕووی وڵاتەکە بێتەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢ عێراق زیاتر لە دەیان زریانی خۆڵ و تۆزی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەس ژمارەیەکی پێشبینی نەکراو بوو و هۆکارەکەی بۆ بە بیابانبوون و وشەکە ساڵی لە عێراق دەگەڕێندرایەوە، ئەو عێراقیانەی کە پاشنیوەڕۆی هەینی هاتبوونە دەرەوەی ماڵەکانیان بەهۆی ئاسمانی پر خۆڵ و هەوای تۆزاوی تووشی کێشەی هەناسەدان بوونەوە.

 

بەهۆی بای ڕۆژئاواوە، زریانەکە لە پارێزگای ئەنبارەوە دەستیپێکردووە، پێش ئەوەی تا درەنگانی شەوی هەینی گەیشتە بەغدا و پارێزگای سەڵاحەدین، تا ئێستا نەتوانراوە ئامارەکان لەسەر ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی هەیە بخرێتەڕوو، کە کێشەکانی هەناسەدانیان بەهۆی خۆڵبارینەوە بۆ دروستبووە و بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستی هاوڵاتیان دامەزراوە تەندروستییەکان لە دۆخی ئامادەباشیدان.

 

زریانی خۆڵ و تۆز ساڵی ڕابردوو چەندین جار عێراقی گرتەوە و بووە هۆی پچڕانی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی بەردەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان، هەروەها هەزاران کەس بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق دەخاتە ڕیزی پێنج وڵاتی جیهان کە زۆرترین زیانیان بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەرکەوتووە، وەزارەتی ژینگە هۆشداری داوە کە وڵاتەکە دەتوانێت چاوەڕێی ئەوە بکات کە ساڵانە ٢٧٢ ڕۆژی تۆزاوی ئەزموون بکات و تا ساڵی ٢٠٥٠ بۆ زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژ بەرز دەبێتەوە، زریانەکانی خۆڵ و تۆز لە ئەنجامی بە بیابانبوونە کە بەهۆی وشکەساڵی، نەبوونی باران و وشکبوونەوەی ڕووبارەکانەوە دروستبووە لە کاتێکدا لە مانگی ئادار سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵمەتی چاندنی پێنج ملیۆن نەمامی لە سەرانسەری عێراقدا ڕاگەیاند.