درێژکردنەوەی ٥ ڕۆژ مۆڵەتی چالاکوانانی ژینگەپارێزی لە ئێران
چالاکوانانی ژینگەپارێزی لە ئێران کە مۆڵەتی ٥ ڕۆژەیان تەواو بوو، مۆڵەتەکەیان بۆ ٥ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ ئادار، ٦ چالاکوانی ژینگەپارێزی کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە زیندان بوون و بۆ یەکەمجار لە نەورۆزی ئەمساڵدا بۆ مۆڵەت ڕەوانەکران و ڕۆژی پێشوو گەڕانەوە بۆ زیندان، مۆڵەتەکەیان بۆ ٥ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.
نیلۆفەر بەیانی، سپێدە کاشانی، ئەمیرحسێن خالەقی، تاهیر قادریان، هۆمان جۆکار و سام ڕەجەبی کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندان و دوای ئەو ماوەیە بۆ یەکەمجار چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مۆڵەتی ٥ ڕۆژەیان وەرگرتووە.
ئەم چالاکوانانە بە "هاوکاری لەگەڵ حکومەتەکانی تر"، تۆمەتبار کران و سزای قورسیان بەسەردا سەپێندرا، لەوانە نیلۆفەر بەیانی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا" بە ١٠ ساڵ زیندانی و بەهەمان تۆمەت سپێدە کاشانی بە ٦ ساڵ زیندانی سزادران.