بەڕێوەبەری زیندان ویستی لە ڕێگەی ئافادەوە هاوکاری بۆ زیندانییەکان بنێرێت

ڕۆژنامەنووسانی زیندانی ژنانی سنجان پاکێجی پاڵپشتییان ئامادە کرد بۆ ناردنی بۆ زیانلێکەوتووانی ناوچەکانی ئافاد بە ئامانجی یەکخستنی قوربانیانی بوومەلەرزەکە، بەڵام بەڕێوەبەری زیندان فشاری خستە سەریان بۆ ئەوەی پاکێجەکانی هاوکاری لە ڕێگەی ئافادەوە بنێرن.

ئەنقەرە

 

حەبیبە ئەرەن و ئۆزنور دەگەر پەیامنێرانی ژن نیوز، دیرێن یورتسڤەر سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا،  ڕۆژنامەنووسان بێریڤان ئاڵتان و جەیلان شاهینلی لە زیندانی ژنانی سنجان زیندانی کراون، بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە پاکێجی هاوکاریان ئامادەکردووە بۆ ژنان و منداڵان، بەڵام بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە ناچاریان کردوون کە دەبێت پاکێجەکان لە ڕێگەی ئافادەوە بنێردرێن.

 

"ویستمان پشتگیری زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بکەین"

ڕۆژنامەنووس ئۆزنور دەگەر، نامەیەکی بۆ ڕۆژنامەوان و نووسەر حوسێن ئایکۆل ناردووە و تیشکی خستە سەر ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە، لە نامەکەیدا تیشکی خستە سەر ڕێگرییەکانی پاکێجی هاوکاریی و وتی: "لە تورکیا گەل تۆڕێکی پشتیوانی و هاوکارییان دامەزراندووە، هەروەها ویستمان پاکێجی یارمەتی بۆ ناوچە زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکان ئامادە بکەین و پشتیوانی لە قوربانیانی بوومەلەرزە بکەین، ئێمە کەلوپەلی خاوێنکردنەوەمان لە پاکەت و قوتوەکان دەرهێناو خستمانە ناو کەلوپەلی دیکە، چونکە ئێمە باوەڕمان بە ئافاد نییە، ویستمان پاکێجەکانمان لە ڕێگەی هەدەپەوە بنێرین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە بە بەڕێوەبەرایەتی زیندانیان وتووە، بەڵام وەڵامی نەرێنی داونەتەوە، بەڕێوبەرایەتی زیندان پێداگرییان کردووە لەسەر ناردنی پاکێجەکانیان لەڕێگەی ئافاد بەڵام ڕۆژنامەنووسان قبوڵی ناکەن و ڕەتیدەکەنەوە.