ژمارەی قوربانییانى غەزە تا دێت زیاد دەکات
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٥ کەس بوونەتە قوربانی
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240316-452841-750x430-jpgd79978-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی تەندرووستیی غەزە بڵاوی كردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٥ کەس بوونەتە قوربانی و بەمەش کۆی گشتی ڕێژەی قوربانیانى ناوچەکە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٥ هەزار کەس.
لەبارەی قوربانییەکانی غەزەوە، وەزارەتی تەندوروستیی ئاماژەی بەوەدا، لەو ژمارەیە ٣١ هەزار و ٥٥٣ کەس کوژراون و ٧٣ هەزار و ٥٤٦ کەسیش برینداربوون.