کۆیە، لەبەردەم خوێندنگەیەک ژنێک کوژرا

لە بەردەم خوێندنگەیەکدا لە شارۆچکەی کۆیە دەسترێژی گولـلە لە ژنێک کرا و کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێکی گەنج بە ناوی سەروین لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦، بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم خوێندنگەی کۆسرەت لە شارۆچکەی کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و کوژرا.

 

بەپێی وتەی لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی کۆیە بە میدیاکانی وتووە، ژنەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان و ١٠ فیشەکی لە سنگییەوە تا قاچی پێوەبووەم دواتر گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ڕایگەیاندووە بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ت.پ