کورد لە سووریا و ڕۆژئاوا ڕەگەزنامەی فەرمی بەدەستدەهێنێت

لە ئەنجامی خەباتێکی درێژخایەن، کورد ئێستا خەریکە ڕەگەزنامەی فەرمی بەدەستدەهێنێت. ژنانی کورد لە شاری حەسەکە جەختیان لەوە کردەوە کە پڕۆسەی تۆماری ڕەگەزنامە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەڵام بۆ گەلی کورد، بەڵام پێویستە مافی کورد لە دەستووری سووریا بنووسرێتەوە.

ڕۆنیدا حاجی 

 

حەسەکە-لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٦، حکومەتی دیمەشق فەرمانی ژمارە ١٣ی بۆ تۆمارکردن و پێدانی ڕەگەزنامە بە کوردانی بێ بەڵگەنامە دەرکرد. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی دیمەشق لە سەرەتای مانگی نیساندا ڕایگەیاند کە دەستیکردووە بە وەرگرتنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سووریا.

 

ناوەندەکانی ناو تۆمارکردن دامەزران

ئەمەش لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی فەرمانەکە لە دوێنێوە دەستیپێکرد. لە ئەنجامی ١٥ ساڵ ماندووبوون و تێکۆشانی گەلی کورد و یەکێک لە دەرەنجامەکانی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی دیمەشق و قەسەدە لە ٦ی نیساندا هەنگاوێک نرا، لە شارەکانی قامیشلۆ، چلاغا، حەسەکە، دێریک و دربەسی، هەروەها بۆ دانیشتووانی شاری جزیرە کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا ڕەگەزنامەیان لێ زەوت کرابوو، ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ داواکاری ڕەگەزنامە کرانەوە.

 

"کورد لە سەردەمی ڕژێمی بەعس هاوڵاتی نەبووە"

پرۆسەی ناو تۆمارکردن لە سەرجەم ناوەندەکان دەستیپێکردووە، عایشە یونس، ئەندامی لیژنەی تۆماری ڕەگەزنامەی کورد  سەبارەت بەم بابەتە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو دووپاتی کردەوە کە فەرمانی ١٣ تەنیا بۆ گەلی کوردە کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا مافی هاووڵاتیبوونیان لێ زەوت کراون، زۆرێک لە هاووڵاتیانی سووریا بەدەست نەبوونی مافی هاوڵاتیبوونەوە دەناڵێنن، ئەمەش مافی خوێندن و تۆمارکردنی موڵک و ماڵی خۆیان بە ناوی خۆیان و هتد زەوت کرد.

 

"تێکۆشانی ١٥ ساڵ شۆڕشە"

عایشە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لەڕێگەی ڕەنج و تێکۆشانی گەلی کوردەوە کە ساڵانێکە هەنگاوی گرنگ دەگیرێتەبەر و وتی: ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە، دەرئەنجامی ماندووبوون و تێکۆشانی ١٥ ساڵەی گەلی کوردە و دەرئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدەو حکومەتی کاتییە، ئەمڕۆش دابەشبووین بەسەر لیژنەکاندا بۆ تۆمارکردنی هاووڵاتییانی تۆمارنەکراوی کورد، و بەشێوەیەکی تەواو بەردەوام دەبین لە کارکردن مانگ چەندین لیژنەیە لە ئەنجومەنی شارۆچکەی حەسەکە بۆ پرۆسەی تۆمارکردن دامەزراون: لیژنەی وەرگرتنی داواکاری ڕەگەزنامە بۆ کەسانی بێ وڵات، مانگی سووری سوریا، لیژنەی کۆنترۆڵ، لیژنەی داخڵکردنی زانیارییەکانی کۆمپیوتەر و لیژنەی یاسایی.

 

"دەمانەوێت مافی کورد بخرێتە ناو دەستوورەوە"

 عەزیزە شێخۆ ژنێکی خەڵکی شاری حەسەکە، هەستەکانی خۆی بۆ ئێمە باس کردو دووپاتی کردەوە کە بە ناوی کەسوکارەکەیەوە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی کردووەو وتی: ئەم هەنگاوانە زۆر باشن بۆ گەلی کورد و هیوادارین هەنگاوی بەرفراوانتر هەبێت، ئێمە دەمانەوێت مافەکانمان لە دەستووردا جێگیر بکرێن، چونکە ئێمە گەلێکین کە تێکۆشان و بەرخۆدانمان بووە، زەوتکردن قبوڵ ناکەین، هەروەها دەمانەوێت ماف بۆ هەموو پێکهاتەکانی هەرێم هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین سووریایەکی نوێ و دیموکراتیک بونیاد بنێین، بە هەموو پێکهاتەکانەوە، زۆر خۆشەویستن، چونکە بۆ هەمووان تێکۆشان دەکەن و ئازادی بۆ هەمووان دەخوازن، بۆیە دەمانەوێت وەک مرۆڤێکی خاوەن ماف و شوناسێکی نەتەوەیی پێکەوە بژین.