کەسوکاری ئەو خوێندکارانەی ژەهراوی بوون کاردانەوەیان نیشاندا

دوای ئەوەی خوێندکارانی کچ پشتگیری ڕاپەڕینەکانی ئێرانیان کرد، ڕووداوەکانی ژەهراوی بوون لە قوتابخانەکاندا زیادیان کردوەو خێزانەکەکان کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم کارە نیشاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

بنەماڵەی 44 خوێندکاری کچ کە لە قوتابخانەی ئامادەیی کچانی "ئەلئەحمەدیە" ی ئێران ژەهراوی بوون، گردبوونەوەو ناڕەزاییان لەبەرامبەر ڕووداوەکانی ژەهراوی بوون دەربڕی.

 

خێزانەکان وەڵامی دەسەڵاتدارانی ئێرانیان دایەوە و بەردەوامی ژەهراوی بوونیان بە "گوماناوی" ناوبرد.

 

دوای ئەوەی نزیکەی سێ مانگ بەر لە ئێستا لە خوێندنگاکانی کچاندا پشتگیری ڕاپەرین کرا، ژەهراوی بوون لە زۆربەی شارەکاندا بە تایبەتی لە قوم زیادی کرد.

 

نەفیسە مورادی، توێژەرو نووسەر ژەهراوی بوونی بە "تیرۆری دەوڵەتی ئێران" وەسف کرد، باسی لەوە کرد کە ئامانجەکە لەوانەیە بۆ خێزانەکان بێت کە کچەکانیان لە خوێندن بێبەش بکەن بەهۆی مەترسی ژەهراوی بوون.