کەرکوک، پیاوێک هەوڵی کوشتنی ژنەکەی دەدات و برینداری دەکات

لە شاری کەرکوک پیاوێکی پزیشک بە سێ فیشەک ژنە پزیشکەکەی بریندار دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی تعسین لە شاری کەرکوک، پیاوێک هەوڵی کوشتنی ژنەکەی دەدات و تەقەی لێدەکات.

 

پیاوەکە ناوی فیراس دەحام'ە و بە ڕەگەز عەرەبە، پیشەی پزیشکە و لە نەخۆشخانەی مەدینەی توب لە شاری بەغدا کاردەکات، ژنەکەش ناوی ڕەغداو حسێنە و بەڕەگەز  عەرەبە، پزیشکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە شاری کەرکوک.

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی تسعین بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە، پیاوەکە هەوڵی کوشتنی ژنەکەی داوە بە چەک و بە سێ فیشەک برینداری کردووە، دواتر ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ت.پ