کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە: لەیلا زانا شکۆی گەلی کوردە بەتەنها نییە
کۆمیسیۆنی ژنانی کەنەکە ڕایگەیاند، هێرشەکانی سەر لەیلا زانا هێرشە بۆ سەر هەموو ژنانی کورد و بەتوندی هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی شەرمەزارکرد و وتی: لەیلا زانا شکۆی گەلی کوردە، لەیلا زانا بەتەنها نییە.
ناوەندی هەواڵ
کۆمیسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە"، دژی ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستییانەی لە یاری نێوان بورساسپۆر و سۆماسپۆردا کرایە سەر لەیلا زانا، بە ناونیشانی 'هێرشە قێزەونەکانی سەر ژنانی کورد شەرمەزار دەکەین کە لە کەسێتی لەیلا زانادا پێکهێنرا'، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لەسەرەتادا وتی: لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان پرۆسەیەکی قووڵی گۆڕانکاری دەستی پێکردووە، هەڵسەنگاندنی ئەم پرۆسەیە بە گوێرەی بەرژوەندییە هاوبەشەکانی ژنان و گەلان ڕێ تێچووە؛ بێگومان ئەمەش ئیرادەیەکی چالاک، بەبڕیار و بونیاتنەری پێویستە. بەدەر لەمە سیاسەتەکانی دژبەری و هەڵوێستی تێکدەرانە دەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە گەل و ژنان.
"ئامانج تێکدانی پرۆسەی ئاشتییە"
لە بەردەوامییدا سەرنج خراوەتە سەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاماژە بەوەدراوە هێزە بەرژوەندیخواز و تاریکپەرستەکان خواستیانە لە دژی پرۆسەکە بووەستنەوە و دەڵێت: "ئەو پرۆسەیەی کە بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و گەر کەمیش بێت لەلایەن بەردەنگەکانەوە درێژەی پێدەدرێت. ئەم هێزانە هەمیشە لە هەر چوار پارچەکەی کودستان چالاکن و دەستکەوتەکانی گەلی کورد جێ ئامانجیانە، لە ئێستایشدا ئامانجیانە بە تێکدانی ئەم پرۆسەیە، جارێکی دیکە پاشەڕۆژی گەلان تاریک بکەن.
لەکۆتاییدا جەخت دەکاتەوە کە ئەم هێرشانە قبووڵ ناکەن و دەڵێت: "دەبێت وەزیری وەرزش بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و سزای ئەو کەسانە بدات کە ئەم هێرشە قێزەونەیان ئەنجامدا.
لەیلا زانا شکۆی گەلی کوردە، لەیلا زانا بەتەنها نییە!.