کۆنگرەی ستارو کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەڵمەتێکیان دەستپێکرد

لە شاری قامیشلۆ، کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤرین خەلەف، بە راگەیەندراوێکی هاوبەش هەڵمەتێکیان بۆ جەختکردنەوە لە ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئایندەیەکی دیموکراتیک لە سووریای لامەرکەزی ڕاگەیاند.

قامیشلۆ

 

لە ٢٠ی ئەیلوولدا کۆنگرەیەک بۆ ژنانی سووریا لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو بە ئامانجی یەکخستنی دەنگی ژنان و دیاریکردنی چارەنووسیان لە سووریا و داوای سووریایەکی لامەرکەزی. کۆنگرەکە بە چەند بڕیارێک کۆتایی هات، لەوانە ڕێکخستنی هەڵمەتێکی هاوبەشی ژنان بۆ ژنانی سووریا بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین پرسەکانی پەیوەست بە ژنان و سووریا بە گشتی.

 

لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤرین خەڵەف، کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کەمپینێکیان ڕاگەیاند بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئایندەیەکی دیموکراتیک و لامەرکەزی بۆ سووریا  بە دروشمی "بە هاوپشتی ژنان، ئێمە سووریایەکی ئازاد، دیموکراتیک، لامەرکەزی بونیاد دەنێین" لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لە شاری قامیشلۆ، کەمپەینەکە بە بەشداری دەیان ئەندامی ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئاداری شارەکە درا.

 

ڕاگەیەندراوەکە کە لەلایەن ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار خوێندرایەوە، بەم شێوەیە بوو: لە ئێستادا سووریا بە قۆناغێکی گرینگی گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێت کە تێیدا هیواکان بۆ گۆڕانکاری لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ نەهێشتنیان دەشکێندرێن و پڕۆژەکانی جێبەجێکردن نوێدەکرێنەوە بەبێ دڵنیابوون لە بوونی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا و گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، ئێمە پێویستییەکی بەپەلە دەبینین بۆ یەکخستنی دەنگی ژنانی ئازاد و گۆڕینی وزەی ژنان بۆ هێزێکی سیاسی کە بتوانێت داهاتوویەکی دادپەروەر و دیموکراتیک بۆ وڵات دابڕێژێت.

 

لەم پێویستییە و لە ئیرادەی ژنانی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوە و بونیادنانی، ئەمڕۆ بە دروشمی "بە یەکێتی ژنان، سووریایەکی ئازاد، دیموکراتیک، نامەرکەزی بنیات دەنێین"، هەڵمەتی ژنانمان دەستپێدەکەین. بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهید هەڤرین خەلەف، کە بە ئیرادەی ئازادی خۆی نوێنەرایەتی  واتای پێشەنگایەتی بەرپرسیارانەی ژنان و پڕۆژەی پێکەوەژیان و یەکسانی نێوان گەلانی دەکرد، ئەو بەردەوامە لە گەشتەکەی، پێیوابوو ئاشتی بەبێ ئازادی ژنان و دیموکراسی بەبێ بەشداری چالاکانەی ئەوان بوونی نییە. ئەم هەڵمەتە لە ڕۆحی کۆنگرەی ژنانی سووریاوە سەرهەڵدەدات کە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە شاری حەسەکە بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی ستار و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە بەشداری زیاتر لە ٦٠٠ ژن لە پێکهاتە جیاوازەکانی نەتەوەیی و ئایینی و کۆمەڵایەتی لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.

 

کۆنگرەکە دووپاتی کردەوە کە ژنانی سووریا چیتر ژێردەستە نین بەڵکو چالاک بوون لە داڕشتنی ڕەوتی مێژوودا. جەختیشیان لەوە کردەوە کە بونیادنانی سووریای نوێ تەنها لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و ئیرادەی ئازادی ژنان دەبێت. کەمپەینەکەمان خەباتێکی بەکۆمەڵە لە دژی سیاسەتی دوورخستنەوە، دژی هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی دەستکەوتەکانی ژنان و دژی هەموو ئەو هێزانەی کە هەوڵدەدەن کۆمەڵگە بگەڕێننەوە بۆ گۆڕەپانی پیاوسالاری ڕژێمی کۆن. کەمپەینێکە بۆ سووریایەکی لامەرکەزی و دیموکراتیک و فرەیی کە لەسەر بنەمای دانپێدانانی هاوڵاتییەکی یەکسان و مافی چارەی خۆنووسینی گەلان دامەزراوە. ژنان دەبێت لە دڵی پرۆسەی گۆڕینی دیموکراسیدا بن نەک لە سنوورەکانیدا.

 

ئامانجەکانی کەمپەین:

• یەکخستنی ژنانی سووریا لە پێکهاتەی جیاوازەوە بۆ بونیادنانیهاوپەیمانییەکی نیشتمانی فراوانی ژنان کە بتوانێت کاریگەری لەسەر داهاتووی وڵاتەکە هەبێت.

 

• خەباتکردن بۆ دەستوورێکی دیموکراتیک کە یەکسانی تەواوی ڕەگەزی مسۆگەر بکات و مافە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ژنان بپارێزێت.

 

• پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستکەوتێکی نیشتمانییە بۆ هەموو سوورییەکان.

 

• ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و شەڕ بە ئامرازەکانی خۆپاراستنی ژنان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە بۆ چەمکەکانی دادپەروەری و یەکسانی.

 

• دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ٥٠٪ی ژنان لە سەرجەم دامودەزگا و بەڕێوەبەرێتی و بڕیارەکانی دەوڵەتدا.

 

• بونیادنانی تۆڕێکی هاوپشتی ژنانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی سووریا بۆ جیهان و فراوانکردنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی ئەوان.

 

بەرنامەی کەمپەین:

کەمپەینەکە لە ١٢ی تشرینی یەکەم تا ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت و سێ قۆناغی بەیەکەوە گرێدراو لەخۆدەگرێت.

 

قۆناغی یەکەم – بانگەوازێک لە سووریاوە "١٢ی تشرینی یەکەم"

هەڵمەتەکە لە شارەکانی قامیشلۆ و ڕەققەوە دەستپێدەکات و بانگەوازێکی ئاشکرا بۆ ژنان لە سووریا و جیهان دەکرێت بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکانیان لە دەوری داخوازییەکانی ژنانی سووریا.

 

ڕێکخراوەکان و چالاکوانان بە سپۆت و پەیامی هاودەنگی کە لە ڕێگەی کۆنگرەی ستار و کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا کۆکراونەتەوە بەشداری دەکەن.

 

ئەم ڕۆژە بۆ یادی ڕۆژی شەهیدبوونی هەڤرین خەڵەف هەڵبژێردرا کە هێمای ئیرادەی ئازادی ژنانە.

 

قۆناغی دووەم – کۆکردنەوەی ژنان "١٩ی تشرینی یەکەم":

ڕێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی لەوانە:

• پەیامی هاودەنگی نێودەوڵەتی لە تەڤگەرەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان بۆ پشتیوانی لە ژنانی سوریا دابەش دەکرێن.

• سیمیناری گفتوگۆی ژنان کە باس لەم بابەتانە دەکات:

• ڕاستی سووریا و داخوازییەکانی ژنان و پێکهاتە جیاوازەکانیان.

• چەمکی خۆپاراستنی ژنان لە ڕوانگەی ژنان و ئەزموونی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "YPJ".

• ئەزموونی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک مۆدێلی ئازادی.

• ئەزموونی ژنان لە فەلەستین، بەلوچستان، هیندستان و ئەمریکای لاتین لە خەبات بۆ ئازادی و ئاشتی.

 

قۆناغی سێیەم – چالاکییە کۆتاییەکان "١٢ی تشرینی دووەم":

کەمپەینەکە بە پێشکەشکردنی گشتگیری سەرجەم ئەو کەرەستانەی بەرهەم هێنراون "ڤیدیۆ، راگەیەندراو، وێنە، بابەت و هتد" کۆتایی دێت و دەنێردرێت بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پەرلەمانەکان، دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، داوای پشتیوانیکردن لە پڕۆژەی ژنانی سوریا بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی دادپەروەر و دیموکراسی.

 

لە کۆتاییدا بەم هەڵمەتە پشتڕاستی دەکەینەوە کە خەباتی ژنان داواکارییەکی بەشەکی نییە، بەڵکو کلیلی گۆڕانکارییەکی ڕیشەییە لە سووریادا.

 

ئێمە بە هەموو توانای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین کە سووریایەکی نوێ بەبێ ژن دروست نابێت و ئازادی تەنها بەو کەسانە بەدەستدێت کە تایبەتمەندی ژنانیان هەیە، کە خاوەن ڕەگ و ڕیشەی دادپەروەری و سروشتێکی دیموکراتیکن.

 

ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.