کۆنگرەی ستار پەروەردەی تەندروستی پێشکەش دەکات
کۆنگرەی ستار خولێکی پەروەردەی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن پێداویستییە تەندروستییە سەرەتاییەکانیان دابین بکەن. ئەو ژنانەی بەشدارییان لە کردووە ڕایانگەیاندووە، هۆشیاری لە بواری تەندروستی و پاراستنی زۆر گرنگە.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە- کۆنگرەی ستار بەردەوامە لە کارەکانی بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی ژنان. لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار، بە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، خولێکی پەروەردەی ٢٠ ڕۆژەی کردەوە کە ناوی شەهید هۆگر ئامەد بوو.
خولی پەروەردە کراوەیە و ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٣:٠٠ وانە دەخوێندرێت. خولەکە ٣٠ ژن و پیاوی گەڕەکی عەزیزییەی لە کۆمۆنەی شەهید ئەحمەد نەسر بەشدارن، ئەو بابەتانەی باس دەکرێن بە گشتی بریتین لە ئیکۆلۆژی، ژنان، زەردوویی، سیاسەتی تەندروستی، سووتاوی، کوتان، پزیشکی سروشتی، و مێژووی ژنان لە بواری تەندروستیدا.
"گەلی حەسەکە شەهید هۆگریان زۆر خۆشدەویست"
ئەمەل بیرۆ، ئەندامی لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە، یەکەمجار باسی هۆگر ئامەد کرد و وتی: شەهید هۆگر ئامەد، نازناوی محەمەد جان، لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئامەد لەدایک بووە، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر گەورە بووە و لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلاوە لە گابارکردووە، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبەرایەتی کەمئەندامامی سەنگەری لە شاری حەسەکە بەڕێوە دەبرد لای خەڵکی حەسەکە زۆر خۆشەویستە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان هەیە، لەکاتی چوون بۆ سەر کارەکەی، لە تەقینەوەیەکدا لە گەڕەکی عەزیزیە شەهید بوو.
"کۆمەڵگە پێویستی بە ناسین و گەشەپێدان هەیە"
لە درێژەی قسەکانیدا ئەمەل بیرۆ ڕایگەیاند کە ئامانج لە کردنەوەی خولی شەهید هۆگر پەرەپێدانی زانستی ژنانە لە بواری تەندروستیدا و وتیشی: بۆیە ویستمان لە کۆمۆنەکاندا بیکەینەوە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن مێژووی خۆیان لە بواری تەندروستیدا بزانن و بپارێزن. ئەم خولە بە بەشداری ژنان و پیاوان کرایەوە، چونکە زانینی مێژووی ژنان و گەڕانەوەی ژنان بۆ سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان زۆر گرنگە، لە ڕێگەی سیاسەتی چەوساندنەوە و شەڕی تایبەتەوە، ژنانی لە سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان دوور خستووەتەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە، بۆیە زانینی سروشتی ڕاستەقینە و واقیعی ژنان لە بواری تەندروستیدا ئەرکێکە کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە لە لایەکی دیکەوە، جگە لە ئامرازە ئایدیۆلۆژییەکان، ئامرازی کردەیی هەیە کە دەتوانین لە ڕێگەی ئەوانەوە فێری بەشداربووان بکەین کە چۆن دەرزی و سیروم و هەموو شتێک کە پەیوەندییان بە تەندروستیەوە هەیە ئێمە پێیدا تێدەپەڕین، کۆمەڵگە پێویستی بە ناسین و پەرەپێدان هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بپارێزێت و خۆی لە سیاسەتەکانی جینۆساید ڕزگار بکات.
"ئامانج پەرەپێدانی زانستی ژنانە لە بواری تەندروستیدا"
ئەمەل بیرۆ هۆگر ئامەدی بیر هێنایەوە و وتی: شەهید هۆگر هەمیشە کاری بۆ پەرەپێدانی بواری پەروەردە بوو، خواستی ئەو پەرەپێدانی کۆمەڵگەیەکی زانا و تەندروست بوو، بەو پێیەی شەهید هۆگر هەوڵێکی زۆری دا لەم گەڕەکەدا، ئێمە ویستمان ئەم پەروەردەیە بە ناوی ئەوەوە بکەینەوە، هەموو شەهیدێک میراسێکە بۆ ئێمە، تا کۆتایی بەردەوام دەبین لە کارکردن تا دەگەینە ئامانجمان. ئامانجی سەرەکی ئەم قۆناغە گەشەپێدان و زیندووکردنەوەی زانستی ژنانە لە بواری تەندروستیدا.
"ژن لە ڕێگەی ماندووبوون و خۆبەخشی خۆیەوە پزیشکی سروشتی دۆزیەوە"
ئەمەل بیرۆ ئاماژەی بەوەکرد لە کۆمەلگەی سروشتیدا ئەو کەسەی کە پزیشكی دۆزییەوە ژن بووەو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە کۆمەڵگەی سروشتیدا ئەو کەسەی پزیشکی دۆزییەوە ژن بووەو ژن به ئاسانی ئەم کارەیان نه کردووه ، لەبەرئەوەی ژنان هەولیان بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆیان دەدا، بەهۆی ئەوەش زۆرێک لە ژنان گیانیان لەدەستدا، بۆیە ئەوە ژنە کە دەرمانی سروشطی زیندوو دەکاتەوە، لە کاتێکدا ئەم دەرمانەی دروست کردووە، پێویستە هەموو ژنێک راستی ئەم کارە بناسێت و ئاگاداری کارەکەی بێت، میراسەکە دەوڵەمەندەو بە سروشتی سوودبەخشی خۆی، ئەگەر مێژووی خۆمان بزانین، دەتوانین بە گیا سروشتییەکانمان کۆتایی بە نەخۆشییەکان بهێنین و تەندروستیمان بپارێزین.
"پەروەردە گەشەپێدانە"
خەولە میتلق، یەکێک لەو ژنانەی بەشداری خولەکەیان کرد، ڕایگەیاند، کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە دەرفەتێکی مێژووییە و پێویستی بە بەشداریی هەموو لایەک هەیە وتی: بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشداریمان لەو ڕاهێنانەدا کرد، چونکە ئێمە سوودی لێ دەبینین، هەرچەندە زانا بین، پەروەردە بۆ ئێمە پێویستە، بەتایبەتی پەروەردەی تەندروستی، زۆر گرنگە مێژووی خۆمان بزانین و بەو پێیەش بەردەوامی بە ژیانمان بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین ئایندەیەکی ئازاد مسۆگەر بکەین. داوا لە هەموو لایەک دەکەم بەشداری پەروەردە بکەن و خۆیان پەرەپێبدەن.