کۆنگرەی ستار: پراکتیکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران ئامانجیان سڕینەوەی ناسنامەی ژنە

کۆنگرەی ستار لە شاری کۆبانێ سزای لەسێدارەدانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دژی هاوڵاتیانی ئێران بەتایبەتی ژنان شەرمەزار کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە ئامانجی ئەم کردارانە سڕینەوەی ناسنامەی ژنانە.

کۆبانێ

 

چالاکوانان لە ئێران ڕوبەڕوی سەرکوتکردنێکی سیستماتیک دەبنەوە کە لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و سزای لەسێدارەدانیان دەردەکەوێت لە هەوڵی بێدەنگکردنی دەنگیان و شکاندنی ئیرادەیان، چونکە دەسەڵاتداران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنن بۆ تۆقاندن دوای ئەوەی بوونەتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە خەباتی دادپەروەری و دیموکراتیدا.

 

کۆنگرەی ستار لە شاری کۆبانێ، لە پارێزگای فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕۆژی ٢٠ی ئاب، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پێشێلکارییەکانی دژی ژنان لە ئێران و لەسێدارەدانی هاوڵاتیان، بەتایبەتی ژنان، لە نێویاندا شەریفە محەمەدی، چالاکوانی سیاسیی شەرمەزار کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە هێرشەکان بۆ سەر ژنان لە ئێران شەرمەزار دەکەین، کە ڕژێمی باڵادەست بەردەوامە لە پراکتیزەکردنی توندترین شێوەی توندوتیژی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و بەتایبەتی ژنان و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەردەکات، بەتایبەتی ئەوانەی نادادپەروەری ڕەتدەکەنەوە و بە بوێری و ئیرادە ڕوبەڕوی ڕژێمی دەسەڵاتدار دەبنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا شەرمەزاری سزای لەسێدارەدانی ئەم دوایە کراوە کە لە دژی شەریفە محەمەدی، چالاکوان ژنێک کە بەرەنگاری بووە و خەباتی بۆ ئازادی  ژنان کردوە و داوای مافەکانیانی کردوە، دەستگیرکرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، دەسەڵاتدارانی ئێران لە ڕێگەی پراکتیزە سەرکوتگەرەکانیانەوە لە دژی ژنان، هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی ژنان و شکاندنی ئیرادەیان دەدەن، بە تایبەت ئەوانەی کە ئاڵەنگاری عەقڵی پاوانخوازانە دەکەن و داوای مافەکانیان و مافەکانی گەلەکەیان دەکەن، ئەم دەسەڵاتدارانە درک بەوە دەکەن کە ڕزگارکردنی ژنان هەنگاوێکی بنەڕەتیە بەرەو ڕزگارکردنی کۆمەڵگە بە گشتی، هەر بۆیەش بە شێوەیەکی سیستماتیکی ئیرادەی خۆیان دەکەنە ئامانج.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە کاتێک ژنان خاوەنی هۆشیاری و هێز و ئیرادە بن، بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتی دەبێتە شتێکی مسۆگەر، لەم ڕوانگەیەوە هێرشەکان بەشێکن لە هەوڵێکی بەردەوام بۆ پەراوێزخستنی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، سەرەڕای سەدان ژن کە لە زیندانەکانی ئێراندا دەستبەسەرن و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، ئەم سیاسەتە سەرکوتگەرانە تەنها ئیرادەی ژنان بۆ درێژەدان بە ڕێگای ئازادی و تێکۆشان بەهێزتر دەکەن.

 

کۆنگرەی ستار لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوەکردەوە، کە بە ئامانجگرتنی ژنان بە کوشتن و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەرامبەریان سەرکەوتو نابێت لە نەهێشتنی ناسنامەی ژنان یان کۆتاییهێنان بە تێکۆشانیان، بەڵکو هێز و ئیرادەیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی عەقڵیەتی دەسەڵاتخوازی دەسەڵاتدار زیاد دەکات، وتی: وەک ژنانی شاری کۆبانێ و ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنین، دوپاتی دەکەینەوە کە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ستەمکاریدا لە تەنیشتیان دەوەستینەوە، ژنان بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، ڕێبازی تێکۆشانیان بۆ بیرێکی ئازاد و دیموکراتی دەستپێکردوە تا ئەو کاتەی ئازادی بۆ هەموو ژنان بەدەستدەهێنین و ئەو عەقڵیەتە پاوانخوازە نەهێڵین کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە نەهێڵن نەک تەنها لە ئێران بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا.