کۆنگرەی ستار: لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی دژی گەل و ژنان بێدەنگ نابین
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی دژی گەل و ژنان کە گەل دابەش دەکات و دەکوژێت، بێدەنگ نابین.
قامیشلۆ
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دژی هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاریی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بڵاو کردەوە.
بەیاننامەکە لە بەردەم بینای کۆنگرەی ستار بە بەشداری سەرجەم دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان دراو لەلایەن ئیبتیسام ئەلحوسەیینی، بەڕیوەبەری کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ خوێندرایەوەو وتی: وەک دەزانرێت هەر لە سەرەتاوە دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە پێکەوە هاوکار بوون و هەمیشە دژی تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد لە خیانەتدا بوون، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە گەلی کورد لە باکووری کوردستان سەرکەوت و فاشیزمی ئەردۆغان لاواز بوو، سیاسەتی داگیرکردنەوەی کوردستان و ڕژێمەکان دەستیان پێکرد، دژی ئەم سیاسەتەی کە دەست بەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرێت لە باکووری کوردستان و لە زۆر شوێنی جیهان، گەل بە بەرخۆدانێکی ناوازە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە بەرخۆدانی کرد، وەک هەمیشە پەدەکە بۆ ڕزگارکردنی فاشیزمی تورکیا هەنگاوی ناوە و بەشێوەیەکی ژیرانە ئاگریان لە کارگەکانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشووری کوردستان بەردا و دەیانویست تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد تاوانبار بکەن، لە ڕاستیدا ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی شەڕە تایبەت و پیسەکەیان و وەک هەمیشە دەیانویست ڕاستیەکان بشارنەوە و سەرنجی جەماوەر بۆ لایەکی تر ڕابکێشن و کارە پیسەکانیان بشارنەوە.
"دەیانەوێت کورد بە دەستی کورد بکوژن"
بەپێی هەندێک ئامار، ٨٠٠ چەکداری داعش و هەزارو ٥٠٠ پاسەوان هێنراونەتە باشووری کوردستان و دژی شەڕڤانان شەڕ دەکەن، دیارە ئێستا سێ هەزار تانک و چوار هەزار سەرباز و ١٠٠ ناوەندی تورک لە باشووری کوردستانن و بە ڕوونی ناسنامەی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن و وڵاتپارێزان دەکوژن، دەیانەوێت لە باشوور پەرە بە سیخوڕیی بدەن و بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر چوونەتە ناو خاکی باشووری کوردستانەوە، گوایە پێشمەرگەی پەدەکە لە لایەن هەواڵگری دەوڵەتی تورکەوە پەروەردە کراون، پێشەنگایەتی ئەم سیاسەتە پیسە دەکەن و دەیانەوێت کورد بە دەستی کورد بکوژن، بەپێی هەندێک ئامار، لە ساڵانی ڕابردوودا ٥٨ بنکەی لە دێرەلۆک، کانی ماسی، شیلادزێ دروستکردووە و لە دیوی ئامێدی و شیلادزێ بنکەی نوێ دروست دەکەن، ماڵی بارزانی ساڵانێکە لەسەر خوێنی گەنجانی نیشتمانپەروەری کورد دەژی، بە خوێنڕشتن و خیانەت تێر نابێت.
بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون
پێویستە گەلی کورد بزانێت دەوڵەتی فاشیستی تورکیا کە بە دەستی شەڕڤانان تێکشکێندرا، لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە ئازاد دەکرێت، ئەمە یەکەمجار نییە ماڵی بارزانی ئەو کارە بکات و زیانی گەورە بە یەکڕیزی گەلی کوردستان و جوگرافیای کوردستان دەگەیەنێت، تا ئێستا سەدان هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و دەیان گوندیش سووتاون، بەردەوام ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێن، دارەکان دەبڕدرێن و تەنانەت چیمەنەکەیشی لەبەرچاوی جیهاندا دەسوتێنرێت، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق و جیهان دژی ئەمە بێدەنگن، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە و حکومەتی عێراق لەسەر ئەم سیاسەتەی کورد کوشتن و سووتاندن و تاڵانکردنی خاکی کوردستان و داگیرکردنی باشووری کوردستان هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن.
"ئەم دوژمنایەتییە بە پلەی یەکەم دژی گەلی خۆڕاگری باشوورمانە"
ماڵی بارزانی هەرگیز بەرژەوەندی گەلی کوردستانی نەپاراستووە و سیاسەتی یەکڕیزیی جێبەجێ نەکردووە، هەمیشە سیاسەتی فیتنە و گەندەڵی و خیانەتی پەرەپێداوە، دواخستنی هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستانیش نیشانەی ئەمەیە و ئێستا حکومەتی ماڵی بارزانی نایاساییەو بە زۆرەملێ باشووری کوردستانی بەدەستەوە گرتووە، ئەمە لە مێژووی ئەواندایە، وەک چۆن لە ڕابردوودا تانکی سەدامیان هێنا و هەولێریان داگیرکرد، ئەمڕۆ تانکی تورکیا دەهێنن و کوردستان داگیر دەکەنەوە، وەک هەموومان دەزانین ئەو شوێنەی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆی دەڕوات، لێی ناچێتە دەرەوە، ئەم دوژمنایەتییە بە پلەی یەکەم لە دژی گەلی بەرخۆدێری باشووری ئێمەیە، هەموومان دەزانین کە گەلی باشوورمان بەرخۆدانێکی ناوازەیان لە دژی فاشیزمی سەدام دانا و بەنرخترین منداڵەکانیان بەخشی و سەختییەکی گەورەیان بەسەر برد، ئێستاش بنەماڵەی بارزانی بە ئاشکرا دەستکەوتەکانی گەلی باشوور و گشتی کوردستانمان بۆ دەوڵەتی فاشیستی تورک دەخەنە ڕوو، ئەمە لەدەرەوەی ویژدان و ڕەوشتە، هیچ کەسێکی خاوەن ویژدان و ڕەوشت ناتوانێت ئەم سیاسەتە پیس و بێ ڕەوشتییە قبوڵ بکات و ببێتە شەریک.
"لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی گەل بێدەنگ نابین"
لەدژی ئەم چەمکە جینۆسایدی گەل و سروشت، گەریلاکانی ئازادی بەشێوەیەکی ناوازە بەرخۆدان دەکەن، سوپای فاشیستی تورکیا خەسارێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە، ئێمەش وەک گەلی کورد و ژن و بیروڕای گشتی دیموکراسی و گەلی نیشتمانپەروەر، دەبێت بە توندی دژی ئەم سیاسەتەی جینۆساید و خیانەت لە ماڵی بارزانی بوەستین و بە توندی ڕەخنە لەو سیاسەتە گڵاوە بگرین، بە بنەماڵەی بارزانی دەڵێین، ئێوە هەرگیز بەرژەوەندیی کورد و کوردستانتان نەپاراستووە و ئەمڕۆش نایانپارێزن، هەمیشە لە ناوەڕاستی خیانەتدا بوون و نوێنەرایەتی گەل ناکەن و لە ناوەڕاستی مێژووییەکدان خیانەت و دەستبەجێ ئەم سیاسەتە ڕابگرن، لەبەرامبەر مێژوو و گەلدا لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکرێت و ئێمەش وەک کۆنگرەی ستار هەرگیز بێدەنگ نابین و لەبەرامبەر ئەم سیاسەتە بەرخۆدان دەکەین.
بەیاننامەکە بە دروشمی "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.