کۆنگرەی ستار دایکە ئوەیشی بەبیرهێنایەوە
کۆنگرە ستار دایکە ئوەیش دایکی ڕێبەری گەلی کوردی بەیرهێنایەوە و وتی: سڵاو لە هەموو دایکان و بە تایبەت لە دایکانی کورد دەکەین کە لەدژی نادادپەروەرییەکان دەوەستنەوە و بۆ ڕەخساندنی ئایندەیەکی ئازادی بۆ منداڵەکانیان تێدەکۆشن.

ناوەندی هەواڵ
لە ساڵڕۆژی گیان لەدەستدانی دایکە ئوەیش، دایکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، کۆنگرەی ستار بە ڕاگەیەندراوێک یادی دایکە ئوەیشی کردەوە و وتی: لەم ڕۆژەدا بە ڕێزدارییەوە لە ئاست هەموو ژنان کە سیمبوڵی بەرخۆدان و ئارامگریی دایکانی کوردن بەژنمان دادەنەوێنینەوە، کۆ بۆ دۆزی گەلەکەیان قوربانی زۆریان داوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دایکە ئوەیش لە ژیانی خۆییدا، ئارامگری ژنانی کوردی لە بەرانبەر ئاوارەی، فشار و بێ دەرفەتی ژیانی کرد. لە لایەکەوە بووە گەواهیدەری زیندوویی ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی، لە لایەکی دیکەوە لە بەرانبەر دۆخە سەختەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵوێستێکی نەبڕاوەی نیشان دا. لە ماڵەکەی خۆیەوە ڕێبەرێکی پێشکەش کرد، کە بووە ئیلهام بۆ تێکۆشانی ئازادیی ملیۆنان مرۆڤ و بە باوەرداریی دایکایەتییەوە بۆ کوڕەکەی کە ڕێگەی دادپەروەری هەڵبژاردووە، پشتگیری لە هەڵوێست و پرۆژە ڕزگارییەکانی کرد.
هەروەها باس لە هەڵوێستی پێداگری تێکۆشانی دایکە ئوەیش کراوەو ئاماژە بەوەکراوە، دایکە ئوەیش وێڕای هەموو چەوساندەنەوەکان، پێشلکردنی مافەکانی و قەدەغەکردنی چەند ساڵی بینینی کوڕەکەی، هیچ کاتێک لە هەڵوێستی خۆی پاشەکشەی نەکرد، باوەڕی بە مافی چارەنووسی گەلان لە دەست نەدا و لە دڵی گەلی کورد و تەڤگەرە دیموکراتیکە جیهانییەکاندا پارێزگاری لە هەڵوێستی بڵندنی ئەخلاقی خۆی کرد.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لە کەسێتی دایکە ئوەیشدا یادی هەموو هەموو ئەو ژنانە کراوەتەوە کە بوون بە سیمبوڵی تێکۆشانی گەلی کورد و هاتووە: "لە ڕۆژێکی لەم شێوەیەدا سڵاو لە هەموو ئەو دایکانی کورد و هەموو دایکان دەکەین، کە لە دژی ناحەقی دەوەستنەوە و تێکۆشانیان بۆ ئایندەیەکی ئازادە بۆ منداڵەکانیان. هەروەها بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە بۆ بەهاکانی ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی و پشتگیری خۆمان بۆ تێکۆشانی گەلانی بندەست تا پێکهێنانی خواستە ڕەواکانیان.