کۆنگرەی MXDŞ بە پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ کۆتایی هات

کۆنگرەی شەشەمی ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیکی شنگال وەک کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی گۆڕانکاری بە ئەنجام کۆتایی هات.

شنگال

 

کۆنگرەی شەشەمی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال کە بە دروشمی "یەکگرتوویی، ئازادی و چارەسەر" کە دوێنێ ٢٨ی ئادار بەڕێوەچوو، بە نوێکردنەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی و ڕوونکردنەوەی دیدگای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک و دەستپێشخەری ڕێکخستنی کۆمینەکان و کارنامەی هەڵبژاردن دوای گفتوگۆی بەرفراوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کۆتایی هات.

 

لە کۆتاییدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و هاوسەرۆکەکانیان و جێگرەکانیان سوێندیان خوارد، پاشان وتاری کۆتایی لەلایەن هاوسەرۆکانەوە پێشکەش کرا.

 

خۆخێ دەخیل، کە بە هاوسەرۆکی MXDŞ هەڵبژێردرا، قسەی کردو وتی: پیرۆزبایی ئەم کۆنگرەیە لە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەکەین، گەلەکەمان متمانەی بە ئێمە کردووە، هەروەها ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدایە بە ئەنجام دەگەیەنین و ناهێڵین هیچ شتێک ڕێگریمان لێ بکات، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

 

ئەمڕۆ ئەنجام و پلانی MXDŞ بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.