کۆنفڕانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیروت دەستیپیکرد

زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشداری کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، کە ئامانج لێی بونیادنانی کۆبوونەوەی گەنجان و پەرەپێدانی چارەسەرەکانە لە خەباتی هاوبەش و زاڵبوون بەسەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا.

سوزان ئەبوسەعید

 

بەیروت- بە دروشمی "گەنجان و بونیادنانی ئایندەیەکی ئازاد"، ئەمڕۆ شەممە، ٨ی حوزەیران، چالاکییەکانی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستیپێکرد و لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت.

 

دەستپێشخەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجامی زنجیرەیەک گفتوگۆ و سەردانی هاوبەش و سیمیناری گفتوگۆی هاوبەشە لە نێوان ڕێکخراوەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کە تیایدا کەسایەتی گەنجان و ڕێکخراوەکانی توێژە فیکرییە جیاوازەکان نوێنەرایەتی دەکەن، کە گرنگییەکی مێژوویی هەیە لە داڕشتنی ئایندەی ئومێدبەخشی گەنجان، ئامانجی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەیە کە ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە لە ڕێگەی کاری بەکۆمەڵەوە، ئەمە جگە لە دامەزراندنی پێکهاتەیەکی ڕێکخراوەیی گشتگیر بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، پەرەپێدانی کاری هاوبەش ستراتیژی، هەماهەنگی، پشتیوانی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان، و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی یەکگرتوویی گەنجان بۆ بەهێزکردنی خەبات لە بەرامبەر هەموو قەیرانەکاندا.

 

ئەم کۆنفڕانسە لە کاتێکدا بوو کە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە ناسنامە نەتەوەیی و ڕەگەزییە جۆراوجۆرەکانیان و بیروباوەڕی ئایینییانەوە، ڕووبەڕووی قەیران و جەنگی سیستماتیک دەبنەوە بە چەندین شێوە و شێوازی جیاواز، بەو پێیەی گەنجان زیاتر کاریگەری دەرئەنجامەکانی شەڕە وێرانکەرەکان لەسەرەو دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی "هەژاری، بێکاری، کۆچبەری، توندوتیژی، نەزانی سیستمی، گۆشەگیری، کوشتن، کارەساتی ژینگەیی."

 

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩ دوو کۆنفڕانس بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو، لەو کۆنفڕانسەدا پێشکەوتن و گەشەسەندن، سەرکردایەتی و پیشەنگایەتی گەنجان، ئازادیی ژنان، و دیموکراسی ئامانجی بونیادنانی کۆبوونەوەی گەنجان و پەرەپێدانی چارەسەر لە خەباتی هاوبەش و زاڵبوون بەسەر مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

گفتوگۆ دەربارەی سەربەخۆیی گەنجان دەکرێت

لە کۆنفڕانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر سەربەخۆیی گەنجان بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانیان و پەرەپێدانی دەستپێشخەرییەکانیان دەکرێت، ئەمە جگە لە تەڤگەری فێمینیست کە بە درێژایی تەمەنەکان و بەرەو سەرەوە هێزێک بووە بۆ گۆڕانکاری و سەرکردایەتیکردن تا ئێستا بەدەست توندوتیژی و کوشتن و دەستدرێژیەوە دەناڵێنن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە چەمکی ئازادی و ڕزگاری فیکرییان نییە و بەدەست شەڕ و دابەشکارییەوە دەناڵێنن.

لە یەکەم ڕۆژیدا، کاریگەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەسەر گەنجان، خەبات و ئەزموون و سەربەخۆیی گەنجان، جینۆسایدی سیستماتیکی سروشت و لەناوبردنی ژینگە و ستاتۆی ژنانی گەنج و ئازادی ژنان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

 

لە دووەم ڕۆژیدا، وۆرکشۆپ دەربارەی ڕۆڵی گەنجان لە پێشخستنی کولتووری پێکەوەژیان، و کارکردن بۆ یەکخستنی وزەی گەنجان بۆ بونیادنانی کۆبوونەوەیەکی پشتیوانی یەکتر بەڕێوەدەچێت.

 

دەستپێشخەری گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە "یەکێتی گەنجانی دیموکراتی عێراق، کەرتی خوێندکارانی پارتی سۆسیالیستی یەمەن، یەکێتی گەنجانی پێشکەوتنخوازی سووریا، چالاکوانانی سەحرای ڕۆژئاوا، بزووتنەوەی گەنجان بۆ ئایندەی مۆریتانیا، یەکێتی گەنجانی پێشکەوتنخوازی میسر، یەکێتی ژنانی گەنج، گەنجانی ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنستان، دەزگای نەبرا تیم کۆچ بۆ میرات و ڕۆشنبیری و خێرخوازی، ئەنجومەنی گەنجانی سووریای دیموکراتیک، گەنجانی یەکێتی نیشتمانی بیث نەهرین، ڕێکخراوی گەنجانی کوردستان، گەنجانی بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ لە سووریا، ڕێکخراوی "نهضة الطلبة" و کوردستان ڕێکخراوی گەنجان، گەنجانی ڕێگای بەدیل میسر، گەنجانی حزبی شیوعی سودان، یەکێتی گەنجانی کوردستان، ئەنجومەنی گەنجان، کۆنفرانسی دیموکراتیک بۆ گەلان، ڕێکخراوی ئازادی گەنجانی کوردستان، کۆمەڵەی نووسەران و چالاکانی یەمەن، ڕێکخراوی گەنجانی کوردستان، کۆمەڵەی هاوکاری مرۆیی بۆ ژنان و منداڵان لە ئەفغانستان.