کۆمەڵەی ژنانی تونس، داوای گرنگیدان بە دۆخی ئێستایان دەکەن

کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس داوایان لە چالاکوانان کرد لە بەرامبەر ئەو ئاڵۆزییەی لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕوویدا، بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.

تونس

 

قەیس سەید، سەرۆکی تونس لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کەناڵێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کە هیشام ئەلمەشیشی سەرۆک وەزیرانی لە کار دوورخستووەتەوه و ئەرکەکانی لە پەرلەمان ڕاوەستاندووە.

 

لەگەڵ قەیرانی سیاسی و ناڕەزایەتییەکاندا سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، کە ماوەی مانگێک قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە، لەو بارەیەشەوە کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس لە بەرامبەر ئەو دۆخەکەدا بێدەنگ نەبوون.

 

کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس داوایان لە چالاکوانان و خۆپیشاندەران کرد بەرپرسیارێتی سەقامگیری کۆمەڵگای تونس لە ئەستۆ بگرن و لە بەرامبەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە وریا بن، ئاماژەشیان بەوەدا کە خۆیان بگەیەننە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا.

 

ت.پ