کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: پێویستە ١٤٥ ژن و ٨٩ منداڵ ئازاد بکرێن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی میسر "بەلادی" داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ١٤٥ ژن و ٨٩ منداڵ ئازاد بکەن کە بە بەهانەی سیاسی دەستگیرکراون.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی سایتی مۆنیتۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئەو دیالۆگەی کە لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتەدا بەردەوامی پێدەدات لەبەرچاو بگیرێت و دەسەڵاتداران زیندانیانی سیاسی ئەوانە ژنن و هەروەها کەسانی تەمەن بچوک ئازاد بکات، کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی زیندانیانی سیاسی لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی نیسانەوە تا ئێستا ٦٠ هەزار زیندانی زیادی کردووە.
بە وتەی بەلادی لە میسر ١٤٥ ژن و ٨٩ منداڵ "کچ و کوڕ" بە بەبیانوی سیاسی تۆمەتبارکراون و زیندانی کراون.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی میسر دەڵێن کۆی گشتی زیندانیانی سیاسی گەیشتووەتە ١١٤ هەزار، ئەم ژمارەیە دوو ئەوەندەی توانای زیندانەکانی میسرە کە عەبدولفەتاح سەعید حوسێن خەلیل ئەلسیسی سەرۆکی میسر لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا ڕایگەیاندبوو.