کەمی چاودێری خۆراکی مەترسی لەسەر یەک ملیۆن ژنی دووگیان و شیردەر لە ناوچەکانی کۆنترۆڵی حوسییەکان دروست دەکات

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی پشتڕاستی کردەوە کە برسێتی بووەتە هەڕەشەیەکی نزیک لە ناوچەکانی دەسەڵاتی حوسییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەڵامدانەوەی کاریگەر، نزیکەی یەک ملیۆن ژنی دووگیان یان شیردەر تەنانەت سەرەتاییترین چاودێریش وەرناگرن.

یەمەن

 

 ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی ئەم دواییە، خراپتربوونی قەیرانی برسێتی لە ناوچەکانی دەسەڵاتی حوسییەکان لە باکووری یەمەن ئاشکرا کرد، کە نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن لەنێوان تێکچوونی بەربڵاوی ئابووری و پەرەسەندنی شۆکەکانی کەشوهەوا و دابەزینی بەرچاوی یارمەتییە مرۆییەکان.

 

بەپێی دوایین شیکاری پۆلێنبەندی قۆناغی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک "IPC"، ٢.٧ ملیۆن کەس لە دەیان پارێزگای کۆنترۆڵی حوسییەکان بەدەست ئاستی گرینگی بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی ٤٠٠ هەزار لەو کەسانە بەدەست بەدخۆراکی توندی توندەوە دەناڵێنن، ١.٣ ملیۆن کەس بەدەست بەدخۆراکی توندی مامناوەندەوە دەناڵێنن و نزیکەی یەک ملیۆن ژنی دووگیان یان شیردەر دەستیان بە کەمترین چاودێری خۆراکی ناگات.

 

شیکارییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆی ٢١٥ پارێزگا کە لە ناوچەکانی کۆنترۆڵی حوسییەکان هەڵسەنگێندراون، ١٥٠ پارێزگایان پۆلێنکراون کە پێویستییەکی زۆر بەرزی خۆراکیان هەیە، ئەم پارێزگایانە بریتین لە پارێزگاکانی ئیب، بەیزا، تەعز، جەوف، حەجە، حودەیدە، زەمار، سەعدە، سەنعا، ماریب، مەحویت، عەمران، زالیع، و ریمە، لەو پارێزگایان ١٢یان بەو جۆرە پۆلێن کراون کە پێویستییەکی زۆر بەرزی خۆراکیان هەیە، کە شەشیان لە حودەیدە، سێ پارێزگایان لە جەوف، دوو پارێزگا لە حەجە و یەکێکیان لە زاڵعە.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان لەنێوان ٥٥% بۆ ٧٠%ی دانیشتوانی ئەم پارێزگایانە لە قۆناغی سێیەم یان خراپتردا دەژین، واتە لە لێواری برسێتیدان.

 

شیکارییەکە هۆکاری قەیرانی ئێستای بۆ چەندین هۆکاری پەیوەست بە یەکتر گەڕاندۆتەوە، دیارترینیان کاردانەوەی ململانێی بەردەوام و دابەزینی هەلی کار و شۆکی کەشوهەوا، هەروەها دەستنیشانکردنی حوسییەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی، لەگەڵ سنووردارکردنی دواتر لە بانکی و پەکخستنی چالاکییە ئابوورییەکان و کەمبوونەوەی پارە گواستنەوە، لەگەڵ لەناوبردنی ژێرخانی گرنگ و ڕاگرتنی یارمەتییە خۆراکییەکان لە زۆر بواردا، بە هۆکاری قەیرانەکەش دەزانرێت.

 

هەروەها ڕاپۆرتەکە هۆشداری داوە کە ڕاگرتنی هاوکارییە خۆراکییە مرۆییەکان بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بودجەی بەخشەرەکان ڕەنگە دۆخەکە بە شێوەیەکی کارەساتبار توندتر بکات، چونکە نزیکەی ٢.٨٥ ملیۆن کەس لەم ناوچانەدا بە تەواوی وابەستەی ئەم هاوکارییەن، بەتایبەتی ئاوارەکان و هەژارترین خێزانەکان کە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی جێگرەوەیان نییە لە پارێزگاکانی وەک عەمران، ئجەوف، حەجە، حودەیدە، و ماریب.

 

لە شیکردنەوەکەدا داوای کردوە کە هەنگاوی بەپەلە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە بگیرێتەبەر بە ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکان و کەمکردنەوەی گرژییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی دابینکردنی یارمەتییە خۆراکییەکان، هەروەها ئامانجی پاڵپشتی و فراوانکردنی بژێوی ژیان و باشترکردنی ژینگەی کارکردنی مرۆیی و دەستەبەرکردنی پارێزداوی و ئاسایشی کرێکارانی مرۆیی و خێراکردنی ڕەزامەندییە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە مرۆییەکان.