کەمپەینی زیندانیانی سیاسی: پشتیوانی لە بانگەوازیی مانگرتنی گشتی سبەی چوارشەممە دەکەین
کەمپەینی زیندانییانی سیاسیی دەڵێن: پشتیوانی لە بانگەوازی مانگرتنی گشتیی سبەی چوارشەممە دەکەین کە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە مانگرتن بەڕێوەدەچێت.
ناوەندی هەواڵ
کەمپەینی ڕزگارکردنی زیندانییانی سیاسیی و زیندانییانی سزادراو بە سێدارە بە هۆی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: پشتیوانی لە بانگەوازیی مانگرتنی گشتیی سبەی چوارشەممە دەکەین کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان و وریشە.
ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بە یەکڕیزی و تەبایی بەشداریی لەو مانگرتنانەدا بکەن و وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە حكومەتی سێدارە بدەنەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا.