کەمپەینی "١٠٠٠ ژن بۆ ئایسەل توغلوک" دەستیپێکرد
کەمپەینی " ١٠٠٠ ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك" دەستیپێکرد و داوای ئازادی بۆ ئەو و هەموو زیندانییە نەخۆشەکان دەکەن. ناوەندی هەواڵ

کەمپەینی " ١٠٠٠ ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك" دەستیپێکرد و داوای ئازادی بۆ ئەو و هەموو زیندانییە نەخۆشەکان دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
له پێناو ئایسەل توغلوك كه یه‌كێكه له سه‌دان زیندانی نه‌خۆش، ژنان كۆبوونه‌وه و بەناوی "١٠٠٠ ژن بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك" كه‌مپینێكیان ده‌ستپێكردووه. ژنان ده‌ڵێن: "بۆ ئایسه‌ڵ توغلوك و له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا بۆ هه‌موو زیندانیانی نه‌خۆش داوای ئازادی ده‌كه‌ین" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و چالاكی جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سیاسەتمەداری کورد ئایسەل توغلۆک پەرلەمانتاری پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە زیندانی کاندیرای کوچائەلییە و نەخۆش کەوتووە و لە دۆخێکی سەختدایە و زۆرێک لە پارت و ڕێکخراوەکان داوای ئازادکردنی دەکەن.