کۆما ما میوززیک لە کامپی مەخموور بە مۆسیقا منداڵانیان دڵخۆش کرد
کۆما ما میوزیک کە وۆرک شۆپی مۆسیقا بۆ منداڵان لە سەرتاسەری کوردستان سازدەکەن، ئەمجارەیان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بوون و بە مۆسیقاکەیان منداڵەکانیان دڵخۆش کرد.

مەخموور
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کۆما ما میوزیک وۆرک شۆپی مۆسیقایان بۆ منداڵان ئەنجامدا.
وۆرکشۆپی مۆسیقا کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و بە کۆنسێرتێک کۆتایی هات و منداڵانی دڵخۆش کرد.
سەرەتا وۆرک شۆپ لە پارکی ٤ی نیسان، پاشان لە پارکی شەهید ئاریان جودی ئەنجامدرا و وۆرک شۆپەکانیش بریتی بوون لە ڕیتم، وێنەکێشان، هەڵپەڕکێ و گۆرانی.
لە کۆتا ڕۆژدا ئۆرکێسترای پێکهاتوو لە منداڵان مۆسیقای خۆیان پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا، ئەندامانی کۆما ما میوزیک کۆنسێرتێکیان سازکرد، وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات.