"یەپەژە لە کەسایەتی فەرماندەکانی وەک ڕێڤاندا تەشەنەی سەندووە"

یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" لە سەدەی ٢١دا بووە هێزی نوێکردنەوەی ڕاستی و ئیرادە و ناسنامەی ژنان.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا شۆڕشێک بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەڕێوەچوو ئەو شۆڕشەی کە لەسەر میراسی ٥٠ ساڵەی خەباتی گەلی کورد بوو، لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا کە ژنان پێشڕەوییان دەکرد، پێویستیان بە هێزی بەرگری بوو بۆیە هێزی یەپەژە لە ڕەحمەتی شۆڕشی ژنانەوە پێکهێنرا کە بووە ناسنامەی هەموو ژنانی خۆڕاگر.

 

شەڕڤانان و فەرماندەکانی فەلسەفەی یەپەژە:

یەپەژە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣ دوای ئەوەی یەکەمین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا بە فەرمی ڕاگەیەندرا، هێزەکانی یەپەژە کە پشت بە پاراستنی ڕەوای هەموو جۆرە هێرشێک دەبەستن، خۆیان لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی ڕێکدەخەن.

 

چەند ساڵێکە شەڕڤانانی یەپەژە بەخاوەنداری لە بەڵێنەکەیان لە دژی هێرشی چەتەکان و دەوڵەتی تورک بەرگری لە هاوڵاتیان و گەلی خۆیان دەکەن، هەروەها ڕێکخراوی خۆیان لەسەرانسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دامەزراندووە، بێگومان ئاست و دەستکەوتەکانی یەپەژە لە بۆشاییەکەوە نەهات و ئەمەش بە باجدانی قورسەوە بەدەست هات، لەم ١٠ ساڵەدا یەپەژە دەیان فەرماندە و شەڕڤانی خۆی لە پێناو ئازادی ژنان و کۆمەڵگەدا کردووەتە قوربانی.

 

یەکێک لە قارەمانان و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن - یەپەژە، کە جێگای بەبیرهێنانەوەیە لە ساڵیادی دامەزراندنیدا، شەڕڤان ڕێڤانی ڕۆژئاوایە.

 

گیانی خۆی لە پێناو ئازادی ژن و پاراستنی خاکەکەیدا بەختکرد

ڕێڤانی ڕۆژئاوا، ناوی ڕاستی مەدینە مامۆیە، خەڵکی گوندی خانیکا خەلیانی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێیە، ساڵی ٢٠١٣ بە بڕیاری پاراستنی خاک و وڵات چووە ڕیزی یەپەژەوە، کاتێک چەتەکانی داعش لە ئەیلولی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر کانتۆنی کۆبانێ، شەڕڤان ڕێڤان لەگەڵ هاوڕێکانیدا شوێنی خۆیان لەناو بەرخۆداندا گرت و بەڵێنی پاراستنی کۆبانێیان دا، لە ٢٧ی ئەیلولدا هێرشی چەتەکانی داعش لە هەموو بەرەکانی شەڕدا چڕتر بووەوە، لەو ڕۆژەدا ڕێڤانی ڕۆژئاوا لەگەڵ گروپێک لە هەڤاڵان لە گوندی گۆلمید لە باشوری کۆبانێ شەڕی دەکرد، بەهۆی ئەو هێرشە ڕاستە راست و سەختانەوە، تەقەمەنیی شەڕڤانان نامێنێت و هیچ دەرفەتێک بۆ هێنانی نەبووە، هاوکات ڕێڤانی ڕۆژئاوا بڕیاری دا بۆ پاراستنی هەڤاڵانی، چالاکییەکی فیدایی ئەنجام بدات و ڕێگە بە چەتەکان نەدات بچنە ناو ناوەندی کۆبانێ.

 

بەچالاکییەکەی ڕێڤان بەرخۆدانی کۆبانێ بەپڕۆسەیەکی نوێدا تێپەڕی، ئەم کردەوەیە سەرچاوەی هێز و ئیرادە و باوەڕبوو بۆ هەموو ئەو شەڕڤانانەی کە لە کۆبانێ شەڕیان کردو دواجار لەدوای ١٣٤ ڕۆژ ئازادکردن و سەرکەوتنی کۆبانی لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ڕاگەیەندرا.

 

بەبۆنەی ١٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە، لەیلا ئەحمەد، یەکێک لە کەسوکاری شەڕڤان ڕێڤان ڕۆژئاوا ڕۆژاڤا، سەبارەت بە گرنگی و مانای یەپەژە و قارەمانێتی ڕێڤان ڕۆژئاوا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"یەپەژە گەورەترین دەستکەوتی شۆڕشە"

لە سەرەتای قسەکانیدا، لەیلا ئەحمەد بەم شێوەیە هەستی خۆی بۆ یەپەژە دەربڕی و وتی: کاتێک باس لە یەپەژە دەکرێت، دەستبەجێ ئیرادەی ژنان و تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانمان بیردەکەوێتەوە، هێزەکانی یەپەژە لە دڵ و دەروونی ئێمەدا جێگیر بوون کە سوپایەکی پاراستنی ژنان لە وڵاتەکەماندا هەیە و پشتیوانییە بۆ ئێمە، سەرەڕای ئەوەش کەسایەتی شەڕڤانانی یەپەژە بە جلی سەربازی و پرچی درێژ و ئەو چەکەی لەسەر شانیانە دێتە بەرچاومان، یەپەژە هێز و سووربوونی خۆی دووپات کردەوە کە ژنان دەتوانن ببنە سوپا و بەها و بوون و ناسنامەی خۆیان بپارێزن، ئەو بەرخۆدانەی کە شەڕڤانانی یەپەژە پیشانیان دا هیوای ڕزگاری و سەرکەوتن بوو بۆ ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، چونکە یەپەژە لە ڕێگەی ڕێکخستن و بنەماکانییەوە نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکات، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە یەکێک لە دەستکەوتە پڕبایەخ و مانادارەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراندنی یەپەژەیە.

 

"سوپای ژنان لە بەرخۆدانی کۆبانێدا سەری هەڵدا"

لەیلا ئەحمەد، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی شەڕڤانانی یەپەژە لە بەرخۆدانی کۆبانێ و وتی: هێز و ڕاستی دامەزراندنی یەپەژە لە بەرخۆدانی کۆبانێدا سەریهەڵداوە، ئەو بەرخۆدان و سەرکەوتنەی کە شەڕڤانانی یەپەژە لە شەڕی کۆبانێدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بوو بووە خاڵێکی مێژوویی لەناو ئەم سوپایەدا، ئیرادەی ژنان لە سەنگەرەکانی شەڕدا خەلافەتی داعشی هەژاند، تا ئەو کاتەی چەتەکان لە پەنجەی شەڕڤانانی ژن دەترسان، کەس ناتوانێت ئەم ڕاستییە پشتگوێ بخات، بەرخۆدانی سەردەم کە لە کۆبانێ ڕوویدا بە پێشەنگایەتی یەپەژە سەرکەوت، ژنان شەڕیان کرد و فەرمانیان کرد، لە کۆبانێ بەم سەرکەوتنە هێزی یەپەژە بیسترا و هەموو ژنانی لە دەوری خۆی کۆکردەوەو بەشدارییەکی نەپچڕاو هەبوو، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە یەپەژە لە پراکتیکی چەند ساڵی ڕابردوودا بە ڕوونی بەشداری خۆی لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەرخستووە لەبەر ئەوە، بۆ ئێمەی ژنان، یەپەژە سوپای "ژن، ژیان، ئازادی" یە و بنەمایە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی.

 

"هێزێکی گەورە بوو بۆ وەڵامدانەوەی وشیاری و دڕندەیی داعش"

لەیلا ئەحمەد لە بەردەوامیی قسەکانیدا باسی لە چالاکیی فیدایی ڕێڤان ڕۆژئاوا کرد و وتی: سەدان شەڕڤان هەن کە لەپێناو ئازادیدا گیانیان بەختکردووە بەتایبەتی لە بەرخۆدانی کۆبانێدا فەرماندە و شەڕڤان هەن کە بە شێوازی جیاواز نیشانەی خۆیان لەسەر داستانی سەردەم داناوە، شەهیدی فیدایی ڕێڤان ڕۆژئاوا یەکێکە لە بەرجەستەترین نموونەکانی ناو یەپەژە، ڕێڤان لە بەرخۆدانی کۆبانێ چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا، بەڵام ئێمە وەک بنەماڵەکەی درەنگ زانیاریمان پێگەیشت لەو کاتەدا باوکی شەهید ڕێڤان لە دەستی داعشدا بوو، لەبەر ئەوە وەسێتی ئەوەبوو کە زانیاری لەسەر چالاکییەکەی نەدەن بە بنەماڵەکەی، شەهید ڕێڤان و پیاوێک لە هەمان شوێن بوون، کاتێک بریندار دەبێت پیاوەکە پێی دەڵێت بکشێتەوە، بەڵام ئەوە قەبووڵ ناکات و پێی دەڵێت، خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزم و ناکشێمەوە، شوێن و هێزی ئەو بۆ وەڵامدانەوەی دڕندایەتی داعش و ڕێگریکردن لە چوونە ناو کۆبانێی چەتەکان بەس بوو.

 

"ئامانجی خۆی بەدیهێنا و ناوی یەپەژەی گەورە کرد"

لەیلا ئەحمەد لە کۆتاییدا بیرهێنانەوەی خۆی لەگەڵ کچە پورەکەیدا بەم شێوەیە باس کردو وتی: لە تەمەنی گەنجیدا خۆشەویستی بۆ وڵات دەردەبڕی، بۆیە کاتێک گەیشتە تەمەنێکی تێگەشتن، خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لە بەرەیەکی گونددا بچێتە ناو یەپەژەوە، دایکی پێی ووت کە تەمەنی کەمە، بەڵام وەڵامی ڕێڤان ئەوە بوو کە ئارەزوو و ئامانجەکانی زۆرن، ڕێڤان بەم خواست و ویست و هێزەوە بەشداری یەپەژەی کرد و توانی نیشانەی خۆی لەسەر مێژوو دروست بکات، داواکارییەکانی شەهید ڕێڤان بۆ ئازادی لە وتارەکانیدا یەکلاییکەرەوە بوو، هەتا مرۆڤ لە هەڵبژاردنی ناویدا ئەمە دەبینێت کاتێک کە ناوی نوێی ئەوم بیست، بە دایکمم وت کە ئامانج و ناوەکەی یەکتر تەواو دەکەن، ڕێڤان بە ئازایەتی و کردەوەی خۆی ڕێگای ئازادی بۆ هەموو هەڤاڵانی ڕووناک کردەوە.