لە چوار مانگدا بەهۆی لافاوەوە لە ئەفغانستان ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
لەنوێترین ئاماردا له پارێزگای مه‌یدان وهردك له ئه‌فغانستان به‌هۆی لافاوه‌وه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، بەمەش لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا.
ناوەندی هەواڵ
شەپۆلی بارانی بەخوڕ له شارۆچكه‌كانی جه‌لریز و ناره چهكچهگاتوی بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو، له ئه‌نجامدا له‌و شارۆچكانه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
هاوکات، وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان لە ئەفغانستان رایگەیاند، له لافاوه‌كانی مه‌یدان وهردهكدا ٧٤ كه‌س برینداربوون و ٦٠٤ خانوو داڕماون.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکان یوهزارهتی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان، لە ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا بەهۆی لافاوەوە، ٢١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٢٠ كه‌سیش برینداربوون.