وۆرکشۆپی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" بەڕێوەدەچێت
لە بەیروت وۆرکشۆپی "پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ناکۆکییە جیهانییەکان و کاریگەرییەکانی و پێشکەوتنەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکدەخرێت.
ناوەندی هەواڵ
کۆنگرەی فیدراڵی هەمیشەیی لوبنان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵەی ڕۆشنبیری نەورۆز، پلاتفۆرمی فرەکولتووری ڕۆژهەڵات، دیموکراسی نۆڤۆ ئۆراو سیکلۆرۆم و ڕیسیلێنت بەیروت لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لە ڕۆژانی ١٣-١٤ی حوزەیران، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی "ڕێگای چوون بۆ ئاشتی پێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" بەڕێوە دەچێت.
له ١٠ وڵاتەوە بەشدار دەبن
زیاتر لە ٨٠ پارێزەر و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر لە ١٠ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهان وەک لوبنان و عێراق و تونس و سودان و فەڵەستین و ئوردن و میسر و ئەفریقای باشوور و ئێران و تورکیا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری دەکەن، وۆرکشۆپەکە باس لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەیرانی جیهان و کاریگەرییەکانی و ڕۆڵی نەتەوەی دیموکراتیک و ژنان و شێوازەکانی هەوڵە هاوبەشەکان دەکات بۆ دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
تێکۆشان و چارەسەری جیهانی تاوتوێ ده کرێت
لە یەکەم ڕۆژی وۆرکشۆپەکەدا لەلایەن ئەلفەرد ڕەیاشی، دامەزرێنەر و سکرتێری گشتی پلاتفۆرمی هەمیشەیی فیدراڵی لوبنان و میوانەکانەوە پێشکەش دەکرێت، بابەتەکانی خولی یەکەم و دووەم گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لە یەکەم کۆبوونەوەدا باس لە "توندوتیژی جیهانی و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەکرێت، هەروەها باس لە ناکۆکییەکانی جیهان و هۆکار و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و کاریگەرییەکانی قەیرانی لوبنان و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی دەکرێت و کێشەی بەڕێوەبردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵدەسەنگێنرێت.
سیستمی ئەشکەنجەدان له ئیمراڵی تاوتوێ دەکرێت
لە کۆبوونەوەی دووەمدا، ناونیشانی "حکومەت و بەربەستەکانی بەردەمی" باس دەکرێت، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵا ئۆجالان و هۆکارەکانی و بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی و خەبات بۆ شکستپێهێنانی پیلانگێڕییەکە باس دەکرێت.
شۆڕشی ژنان بە سینەفیزیۆنێک نیشان دەدرێت
هەروەها لە دووەم و کۆتا ڕۆژی وۆرکشۆپەکەدا کۆبوونەوەکان ئەنجام دەدرێن، لە سێیەم دانیشتنی وۆرکشۆپەکەدا بە ناونیشانی "بناغەکانی ڕێنیسانس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، شۆڕشی ڕۆشنبیری و ئەخلاقی و نەتەوەی دیموکراتیک و شۆڕشی ژنان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و سینەفیزیۆنێک لەسەر شۆڕشی ژنان نمایش دەکرێت.
چوارەم دانیشتنی وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی "بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک" گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ستراتیژییەکی هاوبەش دەکرێت بۆ بونیادنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دامەزراندنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران لە ناوچەکەدا بەتایبەتی لە سوریا.
وۆرکشۆپەکە بە ئاشکراکردنی ئەنجامنامە کۆتایی دێت.