هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی ژنان لە ئێران بەردەوامە

لە ئێران ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ بەردەوامە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە قوتابخانەکانی ژنان لە تاران و ئەردەبیل و نەغەدە، خوێندکارانی کچ ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ بەردەوامە، لە قوتابخانەکانی تاران و ئەردەبیل و نەغەدە، خوێندکارە کچەکان ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەهۆی بۆنکردن و لێدانی خێرای دڵ و سەرئێشەوە.

 

بە کردنەوەی قوتابخانەکان دوای پشووی نەورۆز، ڕژێمی ئێران هێرشی کیمیایی و سیستماتیکی دەستپێکردووە بۆ ڕێگریکردنی ژنان لە شۆڕشی "ژنی ئازاد" و ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی کچ دەکاتە ئامانج.