لە کفری یادی قوربانیانی ئەنفال کرایەوە
لە ٣٥ەمین ساڵیادی قۆناغی سێیەمی ئه نفال، لە کفری مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو یادی قوربانیان کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە شارۆچکەی کفری لە گەرمیان بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و بەرپرسانی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان لە ٣٥ەمین ساڵیادی قۆناغی سێیەمی ئەنفال، ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
سەرەتا بە خولەکێک ڕێز لە شەهیدان گیراو پاشان پەیامەکان خوێندرانەوەو باسی قۆناغەکانی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کرا، هەروەها داوای خزمەتگوزاری و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال کرا.
ساڵانە لە ٨ی نیساندا دانیشتوانی کفری بە چالاکی جیاواز یادی قوربانیانی ئەنفال دەکەنەوە.