سوری بابائی ئازاد کرا

سوری بابائی، چالاکوانی ئێرانی کەبەبیانوی ڕەتکردنەوەی حیجاب دەستگیرکرابوو، ئازاد کرا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجاب فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەدرێت، یەکێک لەو کەسانە، سوری بابائی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێرانییە، کە چەند جار بە تۆمەتی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ دەستگیرکراوە.

 

ئەو چالاکوانە لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوودا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوەو بەهۆی شەرمەزارکردنی سەپاندنی حیجاب جارێکی دیکە دەستگیرکراو دوێنێ ئازادکرا.

 

سوری بابائی جگە لەو یاسایانەی کە حیجابی سەپاندووە، کاردانەوەی هەیە بەرامبەر یاسا جیاکارییەکانی مافی میرات، وەگرتنی منداڵان و جیابوونەوە، لە کاتێکدا لە زینداندا بوو مانگرتنی لە خواردن دەستپێکرد بۆ ناڕەزایەتیدان بە دەستگیرکردنەکەی.