باخچەی منداڵان لە شەنگال کرایەوە

تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی لە سەردەشتی شەنگال بەمەبەستی پەروەردەی پێش قوتابخانە باخچەی منداڵانی کردەوە.

شەنگال

 

تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی بەمەبستی ئەوەی کە منداڵانی شەنگال بە شێوەیەکی تەندروست پەروەردە ببن، بە پشتیوانی ڕێکخراوەکانی "Hoffnungsschimmer" "Kleirer Prinz" باخچەی منداڵانی کردەوە، تۆڕی هاوکاریی ژنانی ئێزدی ٦٠ منداڵ لە باخچەی منداڵان پەروەردە دەکات،  منداڵان لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ پەروەردەی پیت و ژمارە وەردەگرن و هەموو ڕۆژەکانی تر ئەرکی مامۆستایانە کە کولتووری ژیان لەگەڵ لیستی گەشەی منداڵاندا پەرە پێبدەن.

 

منداڵێک بە ناوی سینادیا باسی لە دڵخۆشی خۆی بۆ کردنەوەی باخچەی منداڵان کرد و وتی: من زۆر خۆشحاڵم بە کردنەوەی باخچەی زارپلان، ئەمڕۆ خوێندنگاکەمان دەکرێتەوە، هەموو ڕۆژێک دێینە خوێندنگە، ئێمە لێرە بە زمانی خۆمان پەروەردە دەبین و بۆ خۆمان یاری دەکەین، دەمەوێت هەموو هاوڕێکانم بێنە باخچەی منداڵان.

 

سێڤێ خودێدا، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی خۆشحاڵی خۆی بە دروستکردنی باخچەی منداڵان دەربڕی و ڕایگەیاند، باخچەی منداڵان یارمەتی خێزانەکان دەدات و وتیشی: ئێمە دڵخۆشین بە دروستکردنی باخچەی منداڵان بۆ ئەوەی منداڵەکانمان لێرە بە شێوازی گونجاو فێربن و گەورە ببن، پەروەردەی دایک سەرەکییە، بەڵام پەروەردەی پێش قوتابخانە یارمەتی دایکانیش دەدات، چونکە زۆر ژن هەن کە کار دەکەن بەڵام بەهۆی منداڵی بچووکەوە کێشەیان هەیە، بە سایەی  کردنەوەی باخچەکە دایکان دەتوانن بە ئاسوودەیی کارەکانیان ئەنجام بدەن.