لە کەرکوک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە
لە شاری کەرکوک، تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوەو بە وتەی پۆلیس پێدەچێت خنکێندرابێت.
ناوەندی هەواڵ
لە دریژەی عەقڵیەتی پیاوسالاری کە هەمیشە دژایەتی ژنی کردووەو ژن دەکوژێت، بەیانی ئەمڕۆ ٨ی نیسان، لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەرکوک، تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاندوە، ژنەکە بەتەنها ژیاوەو تەمەنی ٥٨ ساڵە، لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوژراوەو پێدەچێت خنکێندرابێت،
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە بۆ توێکاری و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە، لێکۆڵینەوە و گەڕانیش بەدوای ئەنجامدەری تاوانەکە دەستیپێکردووە.