بڵێسە جەبار فەرمان: نەتەوەیی بوون شەرەفە

بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ئاماژە بەوەدەکات سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ کورد دەستیپێکردووەو دەبێت لە ئێستاوە زۆر بە جدی تر بەرنامە هەبێت بۆ ١٠٠ ساڵەی لۆزان و پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانەی داگیرکەران دایانڕشتووە .

 

ناوەندی هەواڵ

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە هەژماری فەیسبوکى خۆى بە ناونیشانی "نەتەوەیی بوون شەرەفە و بەرگی نەتەوەیی پۆشین شەرەف نیە" نووسیویەتی: سەرەتای قۆناغێکی نوێ بۆ کورد دەستیپێکرد، دەبێت لە ئێستاوە زۆر بە جدی تر بەرنامەمان هەبێت بۆ ١٠٠ ساڵەی لۆزان و پوچەڵکردنەوەی ئەو پیلانەی داگیرکەران دایانڕشتووە.

 

ئەوەشی وتووە: نابێت بیانو بدەین بەدەستەوە بۆ ڕەوایی دان بە تاوانەکانیان، ئەوان بەرنامەیەکیان هەیە و ئێمەش بەرنامەیەکی تر, گۆڕەپانی دیپلۆماسی جیهان بەڕووی کورددا دانەخراوە، بەڵام دەبێت بزانین چۆن لەو گۆڕەپانەو لە گۆڕەپانی خۆمان جوڵە (سەما) بکەین.

 

ئەو نووسینەی بڵێسە جەبار فەرمان لەکاتێکدایە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دەوڵەتى داگیرکەری تورک گەشتە ئاسمانییەکانى بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕاگرت، هاوکات ئێوارەی دوێنێ هێرشێکی ئاسمانی لەڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى.