ڕێکخراوی ستێرک دوو ساڵە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی منداڵان کاردەکات

ڕێکخراوی ستێرک هەوڵدەدات بۆ قەرەبووکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەڕ و کۆچکردنی منداڵان لە ڕێگەی بەرنامەکانی پشتیوانی پەروەردەیی و کات بەسەربردن و دەروونی کۆمەڵایەتییەوە، تیشک دەخاتە سەر بەهێزکردنی منداڵان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایکان و باوکان لە مافەکان

ئەسما محمد

 

قامیشلۆ– ڕێکخراوی ستێرک بۆ پاراستن و بەدواداچوون بۆ مافەکانی منداڵان یەکێکە لە ڕێکخراوە چالاکەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٦ی ئابی ٢٠٢٣ دامەزراوە، لە وەڵامی پەرەسەندنی پێویستی بە ناوندێکی ناوخۆیی تایبەت بە بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شەڕ و کۆچکردن و گۆڕانکارییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییانەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هەزاران منداڵی ناوچەکە هەبووە.

 

ڕێکخراوەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە چارەسەرێکی گرتۆتەبەر کە لەسەر بنەمای پاراستن و بەهێزکردنی منداڵان و کارکردن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو و پشتیوانییان لە ڕێگەی بەرنامەکانەوەیە کە لایەنە دەروونی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکان تێکەڵ دەکەن.

 

"چالاکییەکانی ڕێکخستن"

لە ماوەی کورتی دامەزراندنیەوە، ستێرک دەستیکرد بە پەرەپێدانی کۆمەڵێک پڕۆژە کە زۆرترین منداڵانی کردە ئامانج، چالاکییەکانی بریتی بوون لە ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی تاکەکەسی و گروپی، بۆنە وەرزشی و پەروەردەییەکان، و وۆرکشۆپی هونەری و زمان بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان و بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونیان.

هەروەها ڕێکخراوەکە گرنگی بە دابینکردنی دەستپێشخەرییە مرۆییە ڕاستەوخۆکان دەدات وەک دابەشکردنی جلوبەرگ و پێداویستییە سەرەتاییەکان، جگە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و ڕێگاکانی پاراستنیان لە توندوتیژی و چەوساندنەوەیان، لە دەرەوەی ڕۆڵی خزمەتگوزاری ئاڕاستەکراوی خۆی، ڕێکخراوەکە چاودێری پێشێلکارییەکانی دژی منداڵان دەکات، ڕایگەیاندراو و هەڵوێست بڵاودەکاتەوە کە بانگەشە بۆ پاراستنیان دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە ژینگە ململانێکاندا.

 

لەگەڵ فراوانبوونی چالاکییەکانی، ڕێکخراوی ستێرک هەوڵدەدات هاوبەشی ناوخۆیی و کۆمەڵایەتی بونیاد بنێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای خۆی بۆ گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی منداڵان و فراوانکردنی بەرنامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاریە پەرەسەندووەکان لە ناوچەکەدا.

 

"کارەکانمان تەنها لە هاوکاریکردندا سنووردار نییە، هەروەها بریتییە لە دروستکردنی هۆشیاری کۆمەڵگە"

جولیا خەلۆ، بەڕیوەبەری ڕێکخراوی ستێرک، ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، سەرەڕای دامەزراندنی ئەم دواییەی، ئامادەیییەکی دیار و کاریگەر لە بواری پاراستنی منداڵدا بەدەستهێناوە و پێگەی خۆی وەک یەکێک لە گرنگترین ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی منداڵان چەسپاندووە، لە ماوەی دامەزراندنیدا پڕ بووە لە دەستکەوت و بەرنامەی کوالیتی بەرز کە کاریگەری بەرجەستەی لەسەر ژیانی سەدان منداڵ هەبووە، چ لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە پەروەردەیی و دەروونی و وەرزشییەکانەوە کە لە ڕێگەی ئەو ڕێکخراوە هەوڵدەدات ئەو شتانە بونیاد بنێنەوە کە بەهۆی بارودۆخی شەڕ و کۆچکردنەوە لەناوچوون، هەوڵەکانیان لە بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان، دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پاراستنیان لە مەترسییەکانی توندوتیژی و بەکارهێنانیان.

 

ڕوونیکردەوە، کە کارەکانی ڕێکخراوەکە لە هاوکاری و خزمەتگوزارییەکان زیاترە و بریتین لە بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە مافەکانی منداڵان، پێشخستنی کولتووری پاراستن، ڕێکخستنی بەرنامە لەسەر بنەمای پەروەردە و پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی، ئەم بەرنامانە ئامانجیان بەهێزکردنی منداڵان و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ فێربوون و گەشەکردن و دەربڕینی خۆیان لە ژینگەیەکی پارێزراودا، هەروەها ڕۆڵی ڕێکخراوەکە بووەتە شتێکی سەرەکی لە کۆمەڵگەدا، چ لە ڕووی ڕێکخستن، هۆشیارکردنەوە، یان پلاندانان بۆ بەرنامە درێژخایەنەکان، بەردەوام دەستپێشخەرییەکانی فراوانتر دەکات و بەرنامەکانی پەرەپێدەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییەکانی منداڵان لە شارەکاندا بگونجێت، هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستن دەگەنە زۆرترین ژمارەی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوەکە زۆر پشت بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمەڵگە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنەکان دەبەستێت، بەو پێیەی ئەم کۆمەڵگەیانە وەک پەیوەندییەکی گرنگ کاردەکەن بۆ ناساندنی ڕێکخراوەکە و بەرنامەکانی، ئاگادارکردنەوەی خێزانەکان لەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکات، ئەم ڕێبازە هانی خێزانەکان دەدات کە منداڵەکانیان بنێرن بۆ ناوەند و بۆنە و ئاهەنگەکانی ڕێکخ٤اوی ستێرک، هەروەها بەشداریکردنی خێزانیش بەهێز دەکات لەو چالاکییە کۆمەڵایەتیانەی کە ڕێکخراوەکە ڕێکدەخات، بەمەش پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکە و کۆمەڵگە خۆجێییەکە بەهێزتر دەبێت، ئەم هاوکارییە کاریگەری بەرنامەکان بەرز دەکاتەوە و دڵنیای دەدات لەوەی کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستن و هۆشیاری دەگەنە زۆرترین ژمارەی منداڵان و خێزانەکان.

 

جولیا خەلۆ ڕوونیشیکردەوە، ڕێکخراوی ستێرک ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خۆشی و سەقامگیرییەی منداڵان لە ساڵانی شەڕ و کۆچکردندا لەدەستیان داوە، وتیشی: لەڕێگەی بەرنامە کات بەسەربردن و پەروەردەییەکانییەوە هەوڵدەدات زەردەخەنە بۆ ڕووخساری ئەو منداڵانە بگەڕێنێتەوە کە تەنانەت لە سادەترین ساتەکانی خۆشی بێبەش بوون، ڕێکخراوەکە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زنجیرەیەک پڕۆژەی تایبەت بە منداڵانی جێبەجێکردووە، لەوانەش کردنەوەی پارکێک لە کامپی واشۆکانی بە پاڵپشتی مانگی سووری کوردی، ئەم پارکە وەک شوێنێکی پارێزراوی بۆ منداڵان دامەزراندووە، بۆ یاریکردن و کەمکردنەوەی فشاری دەروونییان لەناو کامپەکەدا.

 

ڕێکخراوەکە ناوەندی سەرەکی خۆی کردەوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی فراوانتر بکات و خێزانەکان بتوانن بە ئاسانی دەستیان بەو بەرنامە و چالاکییانە بگات کە پێشکەشی دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی گرنگیدان بە پاڵپشتیکردنی منداڵانی کۆچبەر کە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەختی ژیان دەبنەوە، ڕێکخراوەکە هاوکاری ڕاستەوخۆی پێشکەشکردووە و لە سەختترین کاتەکاندا لە تەنیشت خێزانەکانیان وەستاون، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، ناوەندێکی لە شاری حەلەب کردەوە بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی منداڵان لەوێ و دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆیان، دوور لە مەترسییەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان تێدا نییە.

 

ڕێکخراوی ستێرک جەختی تایبەت دەکاتەوە لەسەر تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی منداڵان و دۆزینەوەی تواناکانیان لە ڕێگەی چالاکییە بەرفراوانەکانەوە، ئەم چالاکییانە ئامانجیان ئاشکراکردنی خولیاکانی منداڵان و دەستنیشانکردنی وردی خواستەکانیانە، ڕێکخراوەکە چاودێری کارامەی هەموو منداڵێک دەکات لە کاتی چالاکییەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە تێیدا سەرکەوتوون، دواتر دەخرێنە ناو گروپە تایبەتمەندەکانەوە کە یارمەتیان دەدەن لە پەرەپێدانی تواناکانیان بەپێی ئارەزووەکانیان، چ هونەری، وەرزشی، یان پەروەردەیی، ئەم هەنگاوانە بەشێکن لە چارەسەرێکی ڕوون کە ئامانجی بەهێزکردنی منداڵان و پێدانی دەرفەتی ڕاستەقینەیە بۆ گەشەکردن لە ژینگەیەکی پارێزراو و پاڵپشتدا.

 

"ئاڵەنگاری و سەختییەکان"

سەبارەت بەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی کە ڕووبەڕووی ڕێکخراوی ستێرک دەبنەوە، ڕوونیکردەوە، کە سروشتی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانەی ناوچەکە بەسەریدا دێت، کارکردن لەگەڵ منداڵان و خێزانەکانیان دەکاتە ئەرکێکی ئاڵۆز، بیرۆکەی ڕێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی منداڵان هێشتا تاڕادەیەک نوێیە بۆ کۆمەڵگەکە، هەرچەندە ستێرک نزیکەی سێ ساڵە کاردەکات، هەندێک لە دایک و باوکان بەزەحمەت ئەم جۆرە ڕێکخراوە قبوڵ دەکەن یان بەشداری بەرنامەکانی دەکەن، ئەمەش ئاڵەنگاری زیادە بۆ ڕێکخراوەکە دەخاتە ڕوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە ئاڵەنگاریە هەرە بەرچاوەکان لاوازبوونی پەیوەندییە خێزانییەکانە، کە لە زۆرێک لە خێزانەکاندا دەرکەوتووە، ڕێکخراوەکە ڕۆژانە شاهیدی نموونەی پشتگوێخستن یان سەرقاڵبوونە بە بابەتی دیکە، کە دەبێتە هۆی فراوانبوونی کەلێنی نێوان منداڵان و دایک و باوکیان، بۆیە ڕێکخراوەکە هەوڵدەدات بۆ هۆشیارکردنەوەی دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵەکانیان و بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان لە پاڵپشتیکردن و پاراستن و پەروەردەکردنیان، بەمەش ژینگەیەکی تەندروست و گونجاو بۆ گەشەکردنی دروستی منداڵ مسۆگەر دەکات.

 

جگە لەم ئاڵەنگاریانە، ڕێکخراوەکە بەزەحمەت دەگاتە هەندێک ناوچەی داگیرکراو، وتی: گروپەکانی ستێرک ناتوانن بچنە ناو ئەم ناوچانە بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن یان دۆخی منداڵان لەوێ هەڵسەنگێنن، رێکخراوەکانی وەک یونیسێف هەندێکجار دەتوانن دەستیان بەو ناوچانە بگات و هاوکارییەکی سنووردار پێشکەش بکەن، لەکاتێکدا ستێرک هیوادارە هەمان دەرفەتی هەبێت بۆ بینینی دۆخی منداڵان و ڕاستەوخۆ پشتگیریان بکات، ئەم نەبوونی دەستڕاگەیشتنەش یەکێکە لە گەورەترین ئاڵەنگاریرکان کە ڕێکخراوەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی بەپەلەی منداڵان بۆ پاڵپشتی و پاراستن.

 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوەکە کۆمەڵێک سەرکەوتنی بەرجەستەی بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لە باشترکردنی دەروونی منداڵان، ئەم هەوڵانە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر کۆمەڵگە هەبووە، بەو پێیەی دایکان و باوکان هەستیان کردووە بە گۆڕانکاری ئەرێنی لە منداڵەکانیاندا، کە بووەتە هۆی زیادبوونی پشتیوانی و بەشداریکردن لە بەرنامەکانی ڕێکخراوەکەدا، هەروەها بەهێزکردنی متمانەیان بە ڕێکخراوەکە و خزمەتگوزارییەکانی.

 

ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە دەرگاکانیان بەڕووی هەموو کەسێکدا کراوەن و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان بەبێ بەرامبەر، بەبێ جیاوازی و مەرجی پێشکەش دەکرێن، ئامانجی سەرەکی ڕێکخراوەکە بەهێزکردنی منداڵانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و یارمەتیدانیان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵەنگاریە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و ژیانێکی ئاسایی لە چوارچێوەی ژینگەیەکی پارێزراو و پاڵپشتدا بژین، هەر بەرنامەیەک یان چالاکیەک کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە پێشکەش دەکرێت بەشدارە لەم ئامانجە، جا چ پەروەردەیی بێت، چ کات بەسەربردن بێت یان گەشەپێدان بێت.

 

جولیا خەلۆ، کارگێڕی ڕێکخراوی ستێرک لە کۆتایی قسەکانیدا بە پەیامێک بۆ دایکان و باوکان گەیاند، کە جەختی لە گرنگی پشتیوانیکردنی منداڵان و وەستانەوە لە تەنیشتیان لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا و نەهێشتنەوەیان بە تەنها بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکان ببنەوە، هاوبەشی نێوان دایک و باوک و ستێرک توخمێکی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن بەسەر ئاڵەنگاریە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵبن، هەروەها بۆ بونیادنانی کەسایەتییەکانیان بە شێوەیەکی تەندروست و بەهێز، ئامانجی کۆتایی ڕێکخراوەکە بەشداریکردنە لە پێکهێنانی نەوەیەکی هۆشیار کە توانای بەرەنگاربوونەوەی پرسەکانی ژیانیان هەبێت بە متمانە و سەربەخۆییەوە، بەو پێیەی هەر سەرکەوتنێک بەدەستدەهێنرێت بەهۆی ئەو بەرنامە و چالاکییانەیە کە ڕێکخراوەکە پێشکەشی دەکات، سوودی بۆ منداڵان و کۆمەڵگە بە گشتی دەبێت.