ڕێکخراوی پەیامنێران لەسەر ڕێگریکردن لە پەیامنێران هاتە دەنگ
ڕێکخراوی پەیامنێران سووکایەتی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی كوردستان شەرمەزار دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ڕێگریکردن و سووکایەتی بەرامبەر پەیامنێران خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-untitled-1-2-750x375-jpgc9eb94-image.jpg)
ڕێکخراوی پەیامنێران سووکایەتی وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ڕۆژنامەوانانی كوردستان شەرمەزار دەکات و ئاماژە بەوەدەکات، ڕێگریکردن و سووکایەتی بەرامبەر پەیامنێران خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی یەکشەممە لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، پەیامنێرو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕێگریان لێکرا رووماڵی کۆنگرەکە بکەن.
لەو بارەیەوە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایگەیاند، ئەو سووکایەتی و ڕێگریکردنە لە پەیامنێرانی کەناڵە جیاجیاکان بەتووندی شەرمەزار دەکەن، ئەمجۆرە ھەڵسووکەوتە لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن و پەیامنێراندا، دوورە لە بنەما و پرنسیپهکانی یاسا بەرکارەکانی کاری میدیایی لە ھەرێمی کوردستاندا.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێگریکردن و سووکایەتی بەرامبەر پەیامنێران لە کاتی ئەرکەکانیاندا له ههرێمی كوردستان، خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، ئەمجۆرە ڕوداوانە، بەرتەسککردنەوەی کاری ئازادی میدیایییەو خزمەت بە پڕۆسەی ئازادی رۆژنامهگهریی لە ھەرێمی کوردستان ناکات.