دروشمی نەورۆزی ٢٠٢٥ ئاشکرا بوو
کۆمیتەی ڕێکخستنی نەورۆز دروشمی نەورۆزی ئەمساڵی دیار کرد،و سەرنج بۆ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕادەکێشێت کە لە ٢٧ی شوباتدا ئاشکرا کرا.

ئامەد
نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "بە ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بەڕێوەدەچێت.
نەورۆزی ئەمساڵ بەلایەنی کەمەوە لە ٨٩ ناوەند بەڕێوەدەچێت، ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ١١ی ئادارەوە دەستپێدەکات و ڕاگەیەندراوێک لە ئامەد و ئەستەنبوڵ ڕادەگەیەنرێت، پاشان لە ١٢ی ئاداردا یەکەمین ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ لە لیجەی ئامەد دادەگیرسێندرێت.
هەروەها تەوەری ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵیش ئاشکرا بوو، کۆمیتەی ڕێکخستنی نەورۆز دروشمی نەورۆزی ئەمساڵی بە "ڕێبەرایەتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕاگەیاند و پێناسەی کردم بەم دروشمە سەرنج بۆبانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد ڕادەکێشن کە لە ٢٧ی شوباتدا ئاشکرا کرا.
ئاهەنگی نەورۆز بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد "تەژەئا" پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە"، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" و کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان "هەدەکە" بەڕێوەدەچێت.