ڕێکخراوی لێبوردن داوا لە تورکیا دەکات مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە لە ٨ی ئاداردا بپارێزێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوی تورکیا لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان داوای لێپرسینەوە لە پێناو پاراستن و ئاسانکاری بۆ مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەکات.

ناوەندی هەواڵ – پێش ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوی ڕایگەیاندووە کە مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە لا لایەن یاسای تورکیا و یاسای نێونەتەوی مافی مرۆڤ کە ئەویش هاوکات لایەنگرێکیشە پارێزراوە. ڕێکخراوی لێبوردن داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لەم بابەتەدا جێبەجێ بکەن.
لە کاتێکدا هەزاران ژن ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە ٨ی ئازداردا بڕژێنە سەر شەقامەکان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لەو چوارچێوەیەدا لقی تورکیای ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوی نامەیەکی ئاراستەی پارێزگاری ئەستەنبوڵ کرد. ڕێکخراوی لێبوردن لە نامەکەیدا داواکارییەکانی خۆی سەبارەت بە پاراستنی مافی ناڕەزایەتی ئاشتیانە دەربڕیوە.
یاساکان بانگهێشتکرانەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "بەپێی یاسای تورکیا و یاسای نێونەتەوی مافی مرۆڤ، کە تورکیا لایەنێکە بۆیان، پێویستە دەسەڵاتدارانی دەوڵەت چاودێری و پاراستن و ئاسانکاری بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە بکەن". ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان بەبیر دەسەڵاتداران هێنایەوە و ڕایگەیاند: "لە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕێپێوانی شەوی فێمینیستی تەقلیدی و خۆپیشاندانی ئاشتیانەی دیکە لە زۆرێک لە شارەکان بە پلەی یەکەم لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت". "دەبێت ئەم ناڕەزایەتیانە مسۆگەر بکرێن".