ڕێکخراوی بەدیل دیبەیتێکی لەبارەی پێگەی ژن لە ناوەندەکانی بڕیاردا ڕێکخست

لە دیبەیتێکدا هۆکارە سیاسی و پەروەردەییەکانی بەرەوپێش نەبردنی ژنانی لە کایە سیاسی و پەروەردەییەکاندا خرایە ڕوو.

لە دیبەیتێکدا هۆکارە سیاسی و پەروەردەییەکانی بەرەوپێش نەبردنی ژنانی لە کایە سیاسی و پەروەردەییەکاندا خرایە ڕوو.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ ١٢ی ئاب، ڕێکخراوی بەدیل بەهاوکاری ڕێکخراوی NED، دیبەیتێکیان بە دروشمی "پێگەی ژن لەناوەندەکانی بڕیاردا" ڕێکخست، کە مەبەستیان لە دیبەیتەکە خستنە ڕووی ڕۆڵی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان و حکومداندا بوو، هەروەها کۆسپەکانی بەردەم ژنان لە بەشداریکردنیان لە حکومەت و حیزبە سیاسیەکاندا.

 

لە دیبەیتەکەدا هەریەک لە مامۆستا ئیراد مەنوچەر، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، هەتاو ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ، باسیان لە کۆسپەکانی بەردەم ژنان کردن لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە و تێڕوانینی کۆمەڵگا لەسەر ئەو ژنانەی لەدەرەوە کاردەکەن ئاماژەشیان بەوەدا میدیا نەیتوانیوە ڕۆڵی ژنان وەک خۆیان بگەیەنتێت.

 

کەژاڵ محەمەد ئەحمەد، پسپۆری پەروەردە، هۆکارە سیاسی و پەروەردەییەکانی بەرەوپێش نەبردنی ژنانی لە کایە سیاسی و پەروەردەییەکان بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە، پاشان 

 

لە کۆتاییدا لە نێوان ئامادەبوواندا گفتوگۆ بەڕێوەچوو، بڕیاریش درا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر دیبەیت ڕێکبخرێت و لەسەر ڕێکارەکان گفتوگۆ بکەن.

 

ت.پ