ڕێکخراوێک لەژێر فشاردا ڕاپۆرتی برسێتی غەززەی کشاندەوە
ڕێكخراوی “ڕائدە” كە چاودێری قەیرانەكانی خۆراك دەكات لە سەرانسەری جیهان، ڕاپۆرتێکی دەربارەی برسێتییەكی مەترسیدار لە باكووری غەززە بڵاوکردەوە بەڵام لەسەر داوای ئەمریكا ڕاپۆرتەکەی کشاندەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە زانیاری نوێ سەبارەت بە كشانەوەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی “ڕائدە” دەخاتەڕوو، كە باسی لە گەمارۆكانی ئیسرائیل و برسێتی مەترسیدار کردووە.
ڕۆژنامەكە بڵاوی كردەوە، ڕێكخراوی “ڕائدە” كە چاودێری قەیرانەكانی خۆراك دەكات لە سەرانسەری جیهان، لەم هەفتەیەدا لە ڕاپۆرتێكی نوێیدا هۆشداریی دا لە بڵاوبوونەوەی برسێتییەكی مەترسیدار لە باكووری غەزە، بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیلەوە، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا.
باس لەوەشكراوە، ڕاگەیاندنی بڵاوبونەوەی برسێتی ئیحراجییەكی گەورە بوو بۆ ئیسرائیل، كە پێداگری لەسەر ئەوە دەكات، كە شەڕی ١٥ مانگەی دانیشتووانی مەدەنی غەززە دەكاتە ئامانج.
بەرپرسانی بواری یارمەتییە مرۆییەكان و مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان لە دەستوەردانی سیاسی ئەمریكا لە سیستمی چاودێری جیهانی بۆ ڕێكخراوەكانی تایبەت بە بڵاوبونەوەی برسێتی دەربڕی.
ئاژانسی ئەمریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی پشتڕاستكردەوە، داوا لە ڕێكخراوی”ڕائدە” كراوە، ئەو ڕاپۆرتەی باس لە مەترسی و بڵاوبونەوەی برسێتی لەناو دانیشتووانی غەززە دەكات بكشێنێتەوە، ڕێكخراوەكەدش كشاندویەتیەوە.