ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن: کۆتایی بە توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسان بهێنێن

ڕێکخراوە پیشەییەکانی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی دژ بەڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هەمیشە بە ئیرادەمان ئازادی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا "MKG"، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات "DFG"، کۆمەڵەی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن، ئامەد هابەر سەن،MLSA  و نوێنەرایەتی TGS لەئامەد، سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی پۆلیسەوە، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی هاوبەشیان ڕاگەیاند، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئازادی ڕۆژنامەگەری بەردی بناغەی زانیاری دروست و دیموکراسییە، توندوتیژیی پۆلیس و فشاری دەسەڵاتداران لە شارەکانی وەک ماردین، ئیلح، ئیستەنبوڵ، سەمسور و مەلەتی و لە زۆرێک لە شارەکانی دیکە هەڕەشە لەم مافە بنەڕەتییە دەکات، ڕۆژنامەنووسان ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنێن بۆڕاپۆرتکردنی ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان، پێشێلکردنی مافەکان بۆ ڕای گشتی و هەروەها بۆ چاکەی گشتی، بەڵام بە توندوتیژی جەستەیی و دەروونی ڕێگرییان لێدەکرێت و دەگیرێن و لێیان دەدرێت.

 

پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان

لە ڕاگەیاندراوکەدا کە هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان ئیدانە کرا، دیاری کرا کە ئەوان لە بەرامبەر ئەو کارە دژە دیموکراسیانەی دەسەڵاتداران بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بێدەنگ نابن، لە ڕاگەیەندراوەکەدا توندوتیژیەکانی پۆلیس بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان بەم نموونانە خراوەتەڕوو:

 

*دەریا ڕەن، پەیامنێری ژن نیوز و قامبەر یڵدز، پەیامنێری پرها هابەر لە کاتی کارکردن لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا ڕووبەڕووی سەربازەکانی جی بی تی بوونەتەوە، جگە لەوەش پۆلیسی سەمسور دووجار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە تێیدا مابوونەوە، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هەواڵە کراوە کەڕۆژنامەنووسان دەیخەنەڕوو و داوا کراوە فشارەکان پەردەپۆش بکرێت.

 

* دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە لەچەتەکانی یەنیدۆغان، نیلای جان، سەرنووسەری سەرەکی پەنجەرە و دینچەر گۆکچە، سەرنووسەری سەرەکیhalk tv.com.tr دەستبەسەرکران و پارێزەر ئیرەم چیچەکیش خرایە ژێر دەستبەسەری ماڵەوە، دوای لێدوانەکانی وەزیری داد، ئەم فشارە خراوەتە سەر ڕۆژنامەگەری و ئەم فشارە لە بازنەی یاسا تێدەپەڕێت، شاهیدی ئەوە دەبین کە دەگۆڕێت بۆ تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن دەسەڵاتەوە.

 

*کاتێک قەیوم بۆ شارەوانی شاری گەورەی ئیلح دامەزرا، ڕۆژنامەی سۆنسۆزی ئیلح کە چالاکییەکانی دەستبەسەرگرتنەکانی ئیدانە کرد دەستیبەسەردا گیرا، ویسترا سەرحەد ئەسڵان، پەیامنێری ڕۆژنامەکە بگرن، بەڵام دوای دەستوەردانی ڕۆژنامەنووسانی دیکەی ناو نووسینگەکە ئازادکرا، زۆرێک لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی چالاکییەکانی ئیدانەکردنی پارێزگارەکان بوون، ڕووبەڕووی ئاستەنگی پۆلیس بوونەتەوە.

 

* پەلشین چەتینکایا، ڕۆژنامەنووسی ژن نیوز و وەیسی ئاکۆرەن، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنییاشام بەهۆی بەدواداچوون بۆ ئەو چالاکییەی لە ئیلح بە ئیدانەکردنی دانانی قەیوم دەستبەسەر و لێیاندرا، هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە دوای کاری پۆلیسی ئازاد کران.

 

* یەشیم توکەل، پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا لەکاتێکدا ویستی وێنەی چالاکی ژنان  بەرامبەر بەدانانی قەیوم لە قادیکۆ بگریت، لەلایەن پۆلیسەوە لێیدرا، فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەنووسان هێرشێکی جددییە بۆ سەر بڵاوکردنەوەی زانیاری.

 

"ڕێگری لە مافی خەڵک بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری مەکەن"

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، مافی کۆمەڵگە بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری بەهۆی هێرشەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان بە شێوەیەکی جددی پێشێل کراوە و داواکارییەکان بەم شێوەیەڕیزکراون:

 

*داواکارین کە فشار و دەستبەسەرکردن و توندوتیژیی پۆلیس لەسەرڕۆژنامەنوسان کۆتایی پێبێت، گەیاندنی بەرپرسان بۆ دادگا گرنگە بۆ پاراستنی دیموکراسی.

 

*داواکارین هەڵوێستی ڕێگریکردن لەڕۆژنامەنوسان لەلایەن پۆلیسەوە کۆتایی پێبێت و ڕێز لە ڕۆژنامەنوسان نیشانبدرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارە داوا دەکەین کە پۆلیس پەروەردەیان پێ بکرێت. پێویستە هێزە ئەمنییەکان ڕێز لە مافی زانیاری بگرن.

 

*بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە فشارەکان لەسەر ڕۆژنامەگەری، بانگهێشتی بەرپرسان دەکەین کەڕێز لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕای گشتی بگرن، سیاسەتی توندوتیژی و فشار و تۆقاندن لە دژی چاپەمەنی ئازاد دەبێت کۆتایی بێت.

 

"لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان دەبین"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەگەڵ هەموو هاوکارەکانمانین و هەمیشە بە ئیرادەمان ئازادی ڕۆژنامەگەری دەپارێزین، سیاسەتەکانی سەرکوت و توندوتیژی پۆلیس مافی ڕۆژنامەنووسان لە ناو دەبات بۆ ئەنجامدانی پیشەکەیان، ئێمە هەمیشە کۆمەڵگە ئاگادار دەکەینەوە و مافی وەرگرتنی زانیارییان دەپارێزین، لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان دەوەستینەوە دژی فشار و ئاستەنگ و توندوتیژی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئازادی ڕۆژنامەگەری تێدا نەبێت ناتوانین باسی دیموکراسی بکەین، بەڕێزەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە.