گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خانەنشینانی ئێران
بە پشتبەستن بە بانگەوازی پێشوەختە بڵاوکراوەی ناوەندی باڵا، خانەنشینانی فەرهەنگی و نەتەوەیی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230801-20230801-baznshstgan-kshwry2023-8-1-png82c49c-image-jpg27c644-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، خانەنشینانی ڕۆشنبیری و نیشتمانی لە شارە جیاجیاکان لە دژی بەردەوامیی نادادپەروەری و گەندەڵی و گرانی بێ سنوور و ڕەچاونەکردنی داواکارییەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، خانەنشینان لە شارەکانی کرماشان، سنە، یەزد، شیراز، ئەردەبیل، ڕەشت، شیراز، تاران و چەند شارێکی دیکە لە بەردەم بینای سندوقی خانەنشینی شارەکەیان کۆبوونەتەوە.
خانەنشینانی ناڕەزایەتی بە هەڵگرتنی پۆستەر لە بواری یەکسانکردنی مووچە و پێدانی پاشەکەوت، جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردن و وتنەوەی دروشمی "یەکگرتوویی، یەکڕیزی دژی هەژاری و گەندەڵی، تەنها شەقام دەتوانێت مافەکانمان بەدەستبهێنێت، جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆ مافی ڕەهای ئێمەیە، تا مافەکانمان پێندرێت کۆڵ نادەین"، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە خراپی بارودۆخی ژیان و بەدینەهێنانی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە.