ئەنفلۆنزای باڵندە: بەڕازیل دوای دۆزینەوەی چەند حاڵەتێک باری نائاسایی تەندروستی ئاژەڵان ڕادەگەیەنێت

بەرازیل دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باڵندە کێوییەکان دۆزرایەوە، باری نائاسایی بۆ ماوەی شەش مانگ لە تەندروستی ئاژەڵان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ویلایەتی ئێسپیریتۆ سانتۆ حەوت حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و حاڵەتێکی دیکەش لە ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆ دۆزراوەتەوە.

 

بەیاننامەی باری نائاسایی ئاسانکاری بۆ حکومەت دەکات کە ئێستا ڕێوشوێن بخاتە ڕوو بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی H5N1 کە زۆر تووشکەر بووە.

 

بەڕازیل گەورەترین هەناردەکاری گۆشتی مریشکی جیهانە و ساڵانە فرۆشی نزیکەی ١٠ ملیار دۆلارە کە دەکاتە ٨ ملیار پاوەند، دەسەڵاتداران دەڵێن ئەو حاڵەتانە لە دووری ناوچە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی بەرازیل لە باشووری وڵات دۆزراونەتەوە.

 

بەڵام هەندێک جار بڵاوبوونەوەی لە بازرگانی لە شوێنەکانی دیکەدا بەدی کراوە کە دوای دۆزینەوەی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە کێوییەکاندا هاتووە، دۆزینەوەی حاڵەتێک لە کێڵگەیەکدا زۆرجار دەبێتە هۆی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە  و هەندێکجار دەتوانێت ببێتە هۆی سنووردارکردنی بازرگانی لە وڵاتانی دیکەوە.

 

باری نائاسایی تەندروستی لە سەرانسەری وڵات بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژی داهاتوو وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕاگەیەندراوە.

جیهان بە خراپترین بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەدا تێدەپەڕێت لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ەوە، کە بووەتە هۆی مردنی باڵندەی کێوی زیاتر لە جاران، هەندێک لە شیردەرەکانیش تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

 

زانایان تا ئێستا دڵنیا نین کە بۆچی ئەم بڵاوبوونەوەیە زۆر خراپترە لەوانی دیکە، بەڵام ڕێکخراوی جیهانی بۆ تەندروستی ئاژەڵان WOAH ڕایگەیاندووە کە "کاریگەرییە وێرانکەرەکانی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانی ئاژەڵان"جێدەهێڵێت.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، دەبێت لە نزیکەوە چاودێری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی H5N1 بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەگۆڕێت بۆ فۆرمێک کە بتوانێت لەنێو مرۆڤەکاندا بڵاوبێتەوە، ئەو حاڵەتانەی کە ڕوودەدەن لە ئەنجامی بەرکەوتنی نزیکی خەڵکە لەگەڵ باڵندە تووشبووەکان.