کاردانەوەی توندی هانا نیومان بەرامبەر بە لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییە لە ئێران

هانا نیومان، جێگری سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەوروپا کاردانەوەی بەرامبەر بە لەسێدارەدانەکانی ئەم دواییە لە ئێران دەربڕی و بە بڵاوکردنەوەی تویتێک داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی جددی بەرامبەر بەو تاوانانە بگرنە

ناوەندی هەواڵ

 

لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلی لەسێدارەدانەکانی ئێران، کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی ئێران زیادی کردووە و لەو پێوەندییەدا، هانا نیومان، جێگری سەرۆکی لێژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەورووپا لە تویتێکدا نووسیویەتی وەڵامدانەوەی لەسێدارەکانی ئەم دواییە لە ئێران: ئەمڕۆ چاومان لە خولگەی سێدارەکانە لە ئێران، چونکە کەسانی وەک ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرەڕای کوشتنی هەزاران کەس، چەند دەیەیەک بێ سزا بوون، کاتی شکاندنی ئەم نەخشەیە هاتووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت ڕۆڵی خۆی لەو بوارەدا بگێڕێت.

 

ئەم کاردانەوانە لە کاتێکدایە کە تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لە دژی گەلانی ستەملێکراو ساڵانێکە بەردەوامە و سەرەڕای گلەیی وناڕەزایەتی و داوای یاسایی بەردەوام، مانگی ڕابردوو عەلی بەحرەینی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک سەرۆکی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی ڕاوێژکاری مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە دەستنیشانکرا، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی تاوانە سیستماتیکییەکانی ڕژێمی دەسەڵاتدارە.