باشووری سودان: ژنان هێزی ڕووەکەکان بۆ وزەی بەردەوام بەکاردەهێنن
زیادبوونی قەیرانە ئابوورییەکان وەک دەرەنجامی گۆڕانە ژینگەییەکان لەلایەن ژنانی سوودان ڕووەکێک وەک ڕێگا چارەسەری بەکاردەهێندرێت و دەبێتە جێگرەوەی خەڵوز.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری بێنتیۆ لە باشووری سوودان بەهۆی لافاوی بەردەوام مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستدەبێت، لەگەڵ زیادبوونی قەیرانە ژینگەیی و مرۆیی و ئابوورییەکان لەلایەن ژنانی سوودان ڕووەکێک وەک ڕێگا چارەسەری بەکاردەهێندرێت و دەبێتە جێگرەوەی خەڵوز.
جۆرێکی ڕووەک بە ناوی بریکێت کە هاوشێوەی خەڵوز دەتوانرێت بەکابهێندرێت لە بازاڕی بێنتیۆ دەفرۆشرێن، بەڵام ئەم ڕووەکانە لە دارەوە وەرنەگیراون، بەڵکو لە ڕووبەری ئاویدا گەشەدەکەن، ڕووەکێکە بە بڕێکی زۆر ئاو دەگرێتە خۆی و خێرا گەشە دەکات و لە چوارساڵەی باشووری سودان بەرگەی لافاوێکی زۆر گرتووە گەشەی کردووە چونکە توانای گرتنەخۆی ئاوی هەیە.
ڕووەکێکی ئاوییە بە ناوی Pontederia crassipes کە سەر ئاو دەکەوێت مادەیەکی ئۆرگانیکیە کە وزە بەرهەم دەهێنێت لە ناوچەکەدا زۆربڵاوە، و دەتوانرێت وەک سووتەمەنییەکی بەردەوام و هەرزان بۆ چێشت لێنان بەکاربهێنرێت، لە هەموو شوێنێکی دەوروبەری بێنتیۆدا دەستدەکەوێت، کە دەشتاییە لافاوییە فراوانەکانی بە چڕی داپۆشیووە، لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٥٠دا بە خێرایی زیادی کرد و ٣٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە ئاوی سیستەمی نیلی سپی لە سودان داپۆشیووە.
گۆڕانە ژینگەییەکان و کاریگەرییەکانی کەشوهەوا مێژوویەکی لە ناوچەکەدا تۆمارکردووە و چەندین کاریگەری لەسەر دانیشتوانەکەشی بەجێهێشتووە، بووەتە هۆی ئوەی کاری سەخت و مەترسیداری وەک کۆکردنەوەی دار بکەوێتە سەر ژنان، کە دەبێت مەودای دوور ببڕن بۆ دۆزینەوەی دارەکان کە لە سەرووی ڕووی زەویەکان کەوتوون بەڵام لە دەرەوەی ئەو کەناراوانەی کە زەوییە قوڕاوییەکانن کە بێنتیۆ لە لافاو دەپارێزن، لەگەڵ ئەمەشدا ژنانی ئەو ناوچانە بەرکەوتەی برینداربوون و نەخۆشییە ئاوییەکان و توندوتیژی سێکسی دەبن.
ڕووەکی Pontederia crassipes بە ئاسانی لە نزیک لێواری ئاوەکە کۆدەکرێتەوە لە ژێر خۆردا وشک دەکرێتەوە، پاشان دەخرێنە ناو تەپڵێکی کانزایی مۆرکراوەوە و بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ خولەک لەسەر ئاگرێک دەکوڵێنرێن، پاشان لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەکرێن و دەکرێنە هەویرێک و شێوەی بریکێت وەردەگرن کە وەک خەڵوز بۆ ئاگر بەکاردەهێندرێت.
سیمۆن ڕیاک کە سەرپەرشتی ئەو دەستپێشخەرییە دەکات کە لەلایەن پرۆگرامی خۆراکی جیهانی-WFP ەوە پارەی بۆ دابینکراوە، دەڵێت پرۆسەکە پێویستی بە ڕاهێنانێکی کەم یان ئامێری تایبەتمەند هەیە، لە وۆرک شۆپێکی بچووکدا کە ژنان لە مانگی ئەیلولەوە فێری دروستکردنی بریکیت دەبن کە دەتوانێت سێ مانگی بخایەنێت و ماوەکەی لە درووستکردنی خەڵوزی ئاسایی زیاترە.
جۆری بڵاوی خەڵوز کە لە جیهانی گەشەسەندوودا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت، شێوازی دروستکردنەکەی جیاوازە کە دارەکان بە هێواشی گەرمدەکرێت لەگەڵ بڕێکی کەم ئۆکسجین تا ئاوەکەی بە تەواوی لادەبرێت، بەڵام پرۆسەکە پێویستی بە بڕێکی بەرچاو لە دار و بزوێنەرێکی سەرەکی هەیە بۆ بڕینەوەی دارستانەکان.
نرخی خەڵوزی دار لە بێنتیۆ لە دوای لافاوەکەوە بەرزبووەتەوە، ئەمەش فشارێکی زیاتری خستۆتە سەر ئابوورییەکی ناوخۆیی کە بە شێوەیەکی نائومێدکەر لە خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکەدا کەم بووەتەوە، بەڵام بڕی داری پێویست کەمی هەیە و دەستڕاگەیشتنیان سەختە.
کەمی خەڵوز تەنها لە ساڵی ڕابردوودا دوو هێندە نرخی خەڵوزی زیادکردووە، پسپۆڕان دەڵێن کاتێک بریکێت وەک جێگرەوەی خەڵوز بە قەبارەیەکی گەورە بەرهەمبهێندرێت، دەتوانرێت بە نزیکەی نیوەی نرخی خەڵوز بفرۆشرێت و داهاتی پێویست بۆ ئەو ژنانە دابین بکات کە دەیفرۆشن.
لە ئێستادا نزیکەی ٣٠٠ کەس کە زۆربەیان ژنن، بەشدارن لە بەرهەمهێنانی بریکێتەکان، بە متمانەوە کاردەکەن بۆ پیداکردنی بژێوی ژیانیان و هەوڵ بۆ زاڵبوون بەسەر گومانە سەرەتاییەکان دەدەن، داوا لە بازرگانانی چا و چێشتخانەکانی کەناری ڕێگاکان کرا کە بریکێتەکان تاقی بکەنەوە لە جیاتی خەڵوز بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە دەتوانن هاوتای هێزی سووتانی سووتەمەنی ئاسایی بن و ببنە جێگرەوەیەک بۆ ئەو خەڵوزەی ئێستا بە نرخێکی زۆر بەرز دەفرۆشرێت.
خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم واقیعە نوێیەدا لە جیهانێکی گۆڕاودا شتێکی بنەڕەتی دەبێت و گوندنشینانی ژنیش پێشەنگایەتی دەکەن، بە باوەڕ و هێزەوە ژنان کاردەکەن بۆ ئەو بارودۆخە سەختەی ناوچەکەیانی تێکەوتووە هەر لە گۆڕانە ژینگەییەکان تا دەگات بە بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە و کەمبوونەوەیان، بەڵام ژنان هەوڵ بۆ گرتنەبەری ڕێگا چارەسەری نوێ دەدەن تا بتوانن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی کە تێیکەوتوون بگونجێن.