موژگان ئیفتیخاری دایکی ژینا ئەمینی: ژینا فریشتەی پەیامبەری ڕزگاری ژنان بوو
موژگان ئیفتیخاری دایکی ژینا ئەمینی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک، سوپاسی پاڵپشتی خەڵک دەکات و نووسیویەتی: "لەگەڵ ئێوە تەنهاییمان بە تەنها جێهێشت، بە گەرمیتان گەرم بووین".

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٣ ئادار، موژگان ئیفتیخاری دایکی ژینا ئەمینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ژینای بڵاوکردەوە و سوپاسی پاڵپشتی خەڵک دەکات و نووسیویەتی: "لەگەڵ ئێوە تەنهاییمان بە تەنها جێهێشت، بە گەرمی ئێوە گەرم بووین".
موژگان ئیفتیخاری لە پۆستەکەی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: "تەنهاییمان بەتەنها بەجێهێشت، بە گەرمی ئێوە ژیانمان گەرم بوویەوە، بۆ ئەوەی نهێنی و نەمریی دونیای ژینا بۆ گەلێکی باشتر ستایش بکرێت، ژینا فریشتەی نێردراوی ڕزگاری ژنان بوو."