ڕاپۆرتی سی پی تی بۆ ئیمرالی تەواوبوو

ئەو ڕاپۆرتەی کە ئاماژەی بەوەداوە کە  سی پی تی لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی زیندانی ئیمرالی و زیندانەکانی دیکەی کردووە، تەواو بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لیژنەی ئەوروپی بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT) ١١٠هەمین کۆبوونەوەی گشتی خۆی لە نێوان ٦ بۆ١٠ی ئادار لە ستراسبۆرگ ئەنجامدا، لیژنەکە ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە سەردانەکانی کە ئەنجامیداوە بۆ کرواتیا لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢، پورتوگال لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ و سان مارینۆ لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ پەسەند کرد.

 

ڕاپۆرتی سی پی تی سەبارەت بە تورکیا قبوڵ کرا

بەپێی هەواڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، سی پی تی، ڕاپۆرتی سەردانە تایبەتەکانی لە مانگی تشرینی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٢ دەخاتەڕوو کە بۆ یۆنان، بەلجیکا، قوبرس ئەنجامیداوە، هەروەها سەردانی ڕۆمانیا و تورکیای لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ کردووە و ڕاپۆرتی سەردانەکانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئینگلتەرا قبوڵ کرد.

 

سی پی تی ڕایگەیاند کە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، سەردانی زیندانی ئیمرالی کردووە کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێیدا دەمێنێتەوە، بەڵام فەرمانگەی یاسایی ئەسرین کە پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالانی وەرگرتووە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ سی پی تی چووەتە دوورگەی ئیمرالی، بەڵام ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکردووە".

 

ئەندامان هەڵبژێردران

سی پی تی پێداچوونەوەی کرد بە شێوازە تایبەتەکانی سەردانی خولی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ ئۆکرانیا و بەرنامەی سەردانەکانی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٣، لەوانەش سەردانەکانی داهاتوو بۆ فیدراسیۆنی ڕووسیا، هەروەها پێداچوونەوەی بە بەرنامەی سەردانەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا کرد.

 

دوای قبوڵکردنی ڕاپۆرت و پلانەکان، هەڵبژاردنی ئەندامان بۆ سی پی تی بەڕێوەچوو، ئەندامی سی پی تی دکتۆر ئالان میچڵ لە ئینگلتەرا وەک سەرۆکی لیژنەکە هەڵبژێردرایەوە، هانس وۆڵف ئەندامی سی پی تی  لە سویسرا، بۆ جێگری یەکەمی سەرۆک و پارێزەری ئەندامی سی پی تی تێریزا ماریا ڕیتەر لە دانیمارکەوە وەک جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.

 

پرۆسەکە چۆن کاردەکات؟

بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، سی پی تی ڕاپۆرتێک لەسەر ئەو حاڵەتانە ئامادە دەکات کە دەستنیشانیان دەکات و دەتوانێت دوای هەر سەردانێک بیخاتە بەردەم لایەنە بەرژەوەندیخوازەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، سی پی تی ڕاپۆرتەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار دەنێرێت، ئەگەر بە پێویستی بزانێت ڕەنگە ڕاسپاردەکانیش لەخۆ بگرێت.

 

بەم پێیە، دوای ئەوەی سی پی تی ڕاپۆرتەکە پێشکەش دەکات، دەوڵەتی پەیوەندیدار دەتوانێت ڕاپۆرتەکە لەگەڵ سەرنجی دەوڵەتی پەیوەندیداردا بڵاوبکاتەوە ئەگەر بیەوێت.