خزمانی کارمەندی دهستدرێژیکاری ناوەندی پەروەردەی گەل فشار دەخەنە سەر خێزانەکان!
لە شاری لیجە، کەسوکاری پیاوێک بە ناوی ئا.چ کە بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان دەکات، یەک بە یەک دەچنە لای ئەو خێزانانەی کە سکاڵایان کردووە، فشاریان لەسەر دروست کردوون.

ئامەد
دەرکەوتووە کە لە لیجەی ئامەد لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ پیاوێک بە ناوی ئا.چ بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر زۆرێک لە منداڵان، کارمەندەکە لەسەر سکاڵای ئەو خێزانانە دەستگیرکرابوو، خێزانەکان ڕایانگەیاندووە کە کەسوکاری تاوانبار هەڕەشەیان لێکردوون کە سکاڵاکانیان بکشێننەوە، لە نێو ئەوانەی هەڕەشەیان لە خێزانەکان دەکرد؛ هاوژینی تاوانبارەکە و براکەی هەن، بەپێی ئەو تۆمەتانە، بەرپرسێکی ناوەندی پەروەردەی گەلیش بەشدارە.
سەبارەت بەو بابەتە لەگەڵ خێزانەکە کۆبووینەوە، کەسێکیش لەو خێزانە ئەو ڕووداوانەی پشتڕاستکردەوە کە لە کاتی هێرشەکەدا و دوای هێرشەکە ڕوویانداوە، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر منداڵەکان، شتێک کە پێشتر باسیان کردبوو، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردوون.
"هەروەها دوو ساڵ لەمەوبەر دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵانی دیکە"
ئەو ژنە گەنجەی کە چاوپێکەوتنمان لەگەڵدا کرد سەبارەت بە ڕووداوەکە ئەم زانیارییەی داوە: دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم دۆخەمان پێ ڕاگەیاندرا، پێش خوشکەکەم هاوڕێکانم باسی ئەو هەراسانکردنەیان بۆ دەکردم کە ڕوویداوە، بەڵام باوەڕمان پێنەکردن، زۆرجار هاوڕێکانم پێیان دەوتم کە دەستکارییان کراوە، هاوڕێ و خوشکەکانمان هەمان قسەیان کرد، کاتێک زۆر کەس باسی هەمان ڕووداویان لەگەڵ خوشکەکانم دەکرد، سەرەتا چووینە لای مامۆستا و دواتر سکاڵامان دەکرد، دوای ئەوەی سکاڵامان کرد، هاوژینەکەی و براکانی هەموو ڕۆژێک دەهاتنە لای ئێمە و پێیان دەوتین 'سکاڵاکەت بکشێنەوە، بڕۆ' بەم شێوەیە فشاریان دەخستە سەرمان.
ئەو بە وتنی 'ئەمە هەراسانکردن نییە، خۆشەویستییە'، ناچاری کردین سکاڵاکانمان بکشێنینەوە
ئەو ژنە گەنجە ڕوونیشیکردەوە کە لەلایەن کەسوکاری تاوانبارەکە فشاری لەسەر بووە، کە وتویانە "هەموو خێزانەکان سکاڵاکانیان کشاندەوە، پێویستە ئێوەش بکشێنەوە"، و وتیشی: هاتنە لای ئێمە و وتیان چی بە داواکاری گشتی دەڵێیت؟، ئەوانیش بە هەمان شێوە هەوڵیاندا خێزانەکانی تریش فریو بدەن، ژن و برا و خزمێکی تاوانبار هاتنە لامان و وتیان "ئەمە درۆیە بۆ ئەوەی منداڵەکە دەیهوێت قوتابخانە وازلێبهێنێت"، یەکێک لەو کەسانە وتی: "ئەمە هەراسانکردن نییە، ئەمە خۆشەویستییە"، لە ناوەندەکانی پەروەردەی ناوچەکە زانیمان کە چوونەتە لای خێزانەکان بۆ ئەوەی بڕوایان پێبهێنن، بەڵام هیچ بەڵگەنامەیەکمان لەو بارەیەوە نەبوو، ئێمە دەمانەوێت تاوانبار توندترین سزا وەربگرێت، خوشکەکەم ناتوانێت ئەو شتانەم پێ بڵێت کە لە ژیانیدا ڕوودەدەن و ناتوانێت بخەوێت، لەمەدا پێویستە چی پێویستە بکرێت