لە هیندستان هەوڵی ڕزگارکردنی هاوڵاتیان دەدرێت
دەسەڵاتداران لە هیندستان تراکتۆر بەکاردەهێنن بۆ ڕزگارکردنی دانیشتوانی ئەو خانووبەرانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی شاری بەنگالۆری هیندستان تراکتۆریان بەکارهێناوە بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی ئەو خانووبەرانەی کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
تیمەکانی سوپا دوای دوو ڕۆژ لە بارانبارینی بەخوڕ لە هیندستان لە کاتی وەرزی گەرمایەکی نائاسایی تەڕدا، کە لە ١ حوزەیرانەوە بارانبارینی بەڕێژەی ٪٦٢ زیاتری کردووە لە تێکڕای بارانبارین.
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی شەقامەکانی شار و ئاژاوەگێڕی، زۆرێک لە کۆمپانیاکان داوایان لە کارمەندان کردووە لە ماڵەوە کار بکەن، گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن هەندێک لە دانیشتوانی شارەکە کێشەیان هەبووە بۆ چۆڵکردنی ژێرزەمین و دوکانە لافاوییەکان.
ئهمڕۆ ئاوی لافاوهكه كهمبۆتهوه و دوای چەند رۆژ له بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوامی شارهكه، ژیانی ئاسایی له بهشێك له شارهكه دهستیپێکردەوە، بەڵام ژینگەپارێزان لافاوەکەیان بە هۆکاری خراپی پلاندانانی شارەکان زانیوە.